14/09/2021 252 جار خوێنراوەتەوە

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بۆ گێڕانەوەی پارە بەتاڵانبراوەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت

 

په‌یام

سبەی چوارشەممە، کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی لە بەغدا پایتەختی عێراق بەڕێوەدەچێت بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە.
دەستەی دەستپاکی لە عێراق لە راگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، کۆنگرەکە بەچاودێریی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و بەشداریی ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئەحمەد ئەبو غێت و ژمارەیەک لە وەزیرانی دادیی وڵاتان، یاساناسان و دەستەکانی بنبڕکردنی گەندەڵیی بەڕێوەدەچێت کە ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت و ھاتووە:
"لە کۆنگرەکەدا، ژمارەیەک پانێڵ پێشکەش دەکرێن کە تیایاندا تیشک دەخرێتە سەر گرنگترین ئەو ئاستەنگانەی کە بەرەوڕووی دەستەکانی چاودێری نیشتمانیی لە پرسی گیڕانەوەی پارە بە بەتاڵانابراوەکان بووەتەوە".
دەستەی ناوبراو راشیگەیاندووە "لە میانی کۆنگرەکەدا، هەوڵدەدرێت رێگا چارەیەکی گونجاو بە ئامانجی گێرانەوەی ئەو پارانەی کە بە بەتاڵان براونەتە دەرەوە، بدۆرزێتەوە".
پێشتر ئەندامی ئیئتلافی رێککەوتننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی و سەرۆکی تۆڕی نەھرەین بۆ پاڵپشتیکردن لە دەستپاکی و شەفافییەت، محەمەد رەحیم روبێعی راگەیاندبوو کە لە رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتیی بە چاودێریی حکوومەتی عێراق، نوێنەرایەتی وەزارەتی داد، ناوەندی عەرەبی بۆ لێکۆڵینەوە یاسایی و دادوەریییەکان و ئەنجوومەنی وەزیرانی دادیی عەرەبی لە کۆمکاری عەرەبی بەڕێوەدەچێت.
محەمەد رەحیم روبێعی ئاشکراشیکردبوو کە ئامانج لە بەستنی کۆنگرەکە، ھاریکاریی عەرەبی و چڕکردنەوەی ھەوڵەکانی کۆمکاری عەرەبییە بە ئامانجی بنبڕکردنی گەندەڵی و گێرانەوەی پارە بە بەتاڵانبراوەکانی عێراق.
عێراق دوای رووخاندنی رژێمی پێشوو لە ساڵی ٢٠٠٣دا، بەھۆی گەندەڵی و ئەو پارانەیش کە بەتاڵان براونەتەوە دەرەوە، زیانی زۆری کردووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    نێردەی تایبەتی ترەمپ: دەمەوێت عێراق بكەمەوە بە وڵاتێكی مەزن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    سودانی، ڕێكارەكانی وەرگرتنی قەرزی خانووبەرە كەم دەكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق ئیدانەی دەرچوواندنی یاسایەكی بۆ لكاندنی كەناری رۆژاوا بە ئیسرائیل كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    باڵیۆزخانەی سویسرا لە بەغدا دەستی بە پێدانی ڤیزا بە عێراقییەكان کردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ڕووفاتی ده‌یان سه‌ربازی سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران ڕاده‌ستی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران له‌سه‌ر گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته‌ ده‌نگ

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تاكو ئێستا پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی كوشتنی كاندیده‌كه‌ی به‌غدا ده‌ستگیركراون

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق.. داواكراوه‌ ئه‌مڕۆ باری له‌ناكاو ڕابگه‌یه‌ندرێت

سەرەتا