30/08/2021 501 جار خوێنراوەتەوە

هەشت ڕێگای بێهاوتا بۆ ئەوەی ماڵەکەت گەورەتر دەربکەوێت

هەست بە جەنجاڵی وقەرەباڵغی دەکەیت لە ماڵەکەتدا؟ یان دەتەوێت یەکەم جارماڵێک بکڕیت؟ هەرچۆنێکبێت، ئەگەر ماڵەکەت کەمێک بچوک بوو یان قیتاری بوو، ئەمە ئەوەناگەیەنێت کە هەست بکەیت ماڵەکەت بچووکە. بە چەند ئامۆژگاری و فێڵێک دەتوانیت واهەست بکەیت ماڵەکەت گەورەترە.

لێرەدا چەند بیرۆکەیەک هەن کە دەتوانن وا لە خانوەکەت بکەن گەورەتر دەربکەوێت:

١-پاککردنەوە و ڕێکخستن
پێش ئەوەی هەر کارێک ئەنجام بدەیت، پێویستە ماڵەکەت خاوێن بکەیتەوە و ڕێکی بخەیت، و پەرشو بڵاوەکان کۆبکەیتەوە. ئەو جلانەی لەسەر زەوی کەوتون، گۆڤارەکان، رادیۆ و ڕیمۆت  و ئامێرەکان، پێنوسەکان، نامە زیادەکان، فڕێدانی پاشماوەکان، شتی زۆر زیاتر و زیاتر دەکەونە سەر زەوی. خاوێنکردنەوەی زەوی و مێزەکان دەبنە هۆی فراوانبوونی بۆشاییە بچووکەکان، تەنها پێویستی بە کەمێک جوڵە هەیە. گەر پارێزگاریت لە پاک و خاوێنی و ڕێکخستنی  ژوورێکدا کرد هەمیشە وا هەست دەکەیت کە گەورەترە، ئەم قسانەی ئێمە بە هەند وەربگرە و تاقیبکەرەوە وبیخەمڵێنە.

٢- ڕەنگەکان بە ژیرانە دیاریبکە
ڕەنگ کردن و بۆیەکردنی سەقفەکان هێندەی دیوارەکان کاریگەرییان هەیە بەکارهینانی سێبەرێکی کەمێک ڕوناکتر لە ڕەنگی دیوارەکە دەبێتە هۆی ئەوەی کە زیاتر فراوانتر دەربکەوێت.

٣-  دانانی ئاوینە
ئاوینەی گەورە دەتوانێت ڕووبەری هەر ژوورێک گەورەتر دەربخات. ئایا کانتۆرێکی  دوو دەرگایت هەیە لە ژوورە نوستنەکەتدا؟ گەر وایە ئاوێنەیەک بە دەرگاکانیدا هەڵبواسە، تاکو ئاوێنەکە گەورەتر بێت کاریگەری زیاتر دەبێت، یان ئەگەر دیوارێکی بەتاڵت هەیە لە کاتی هاتنە ژوورەوە؟ کاتژمێرێکی ئاوێنەیی یان تاخمێکی ئاوێنەی بچووکی جوانی پێدا هەڵبواسە. بەڵێ بە دڵنیایەوە ڕێگە بە خۆت مەدە کە بێسەروبەر بیت لە دانانی ئاوینەکاندا، بە ستراتیژی بمێنەرەوە دیزاینەکانت ڕێکبخە. مەبەستەکە ئەوەیە، ئاوێنەیەکی گەورە دەتوانێت کارێکی سەرسوڕهێنەر بکات.

٤- کەلوپەلە زیادەکان دووربخەرەوە
ئایا پێویستت بە دوو میز هەیە لە تەنیشت قەنەفەکانتەوە، یان پێویست بە دووقەنەفەی تر هەیە لە لای پەنجەرەکانتەوە؟ چی دەربارەی دوو کۆمیدی لە تەنیشت جێگەی نوستنەکەت و مێزێک لە گەرماوەکەت؟ ئایا تۆ پێویستت بەو کەلوپەلانە هەیە کە لەسەر دۆڵابەکەت داتناوە؟ یان ئەگەر ماوەی ساڵێکە هەندێک لە کەلوپەلەکانت بەکارنەهێناوە  ئەوا دەچێتە ڕیزی شتە هەڵگیراوەکان یان بێسودەکان، ئەمە یارمەتیت دەدات تاکو ماڵەکەت پەرشو بڵاو نەبێت و ئەگەر یەکەمجارتە بچیتە ماڵێکی نوێ ئەوا ئێستا خۆت دووربخەرەوە لە پەرشو بڵاوکردنی شتەکان بۆ ئەوەی دواتر توشی سەرئێشە نەبێت.

٥- ڕێک کردنی سەرچاوەی ڕوناکیەکان
ڕوناکی سروشتی زۆر ناوازەیە بۆ ئەوەی ژوورەکە فراوانتر دەربکەوێت، دەستبکە بە ڕێکخستنی ڕوناکی سروشتی لەگەڵ دیوارەکان بۆ دەستکەوتنی ڕوناکییەکی زیاتر. بە درێژایی شەو لەجیاتی ئەوەی گڵۆپێکی گەورە لە سەقفەکەدا بەکاربهێنیت ڕوناکی بچووک لە هەموو ژورەکەدا بەکاربهێنە.

٦- دیوار و دەرگاکان لاببە
بڕیار لەسەرکتێبێک مەیە بە بینینی بەرگەکەی، راستە ؟ وەک ئەوە وایە خانویەک لە ڕوکاری دەرەوەی بچوک دەربکەوێت بەڵەم لە ناوەوە زۆر فراوان بێت، ئەگەرلە تواناتدا هەبێت و بتوانیت هەندێک  دیوارو دەرگاو بەربەست لاببەیت کە گرنگی ئەوتۆیان نەبێت بە دڵنیاییەوە فراوانتر دەردەکەوێت .

٧- پارێزگاری لە هێڵە جۆراوجۆرەکان بکە
ئەگەر ژورێکت هەیە و پڕە لە شێوازی هێڵی ستونی، وە ناتەوێت هێڵەکان بە شێوەیەکی هەڕەمەکی دەربکەون. ئەوا پارێزگاری بکە لە مانەوەی هێڵەکان بە هەمان ئاڕاستە یان بە وریاییەوە ڕێکخستن بکەیت و پلانی بۆ دابنێیت بۆ ئەوەی لەگەڵ یەکتریەکبخرێن. 

٨- زیادکردنی کەلوپەلی ناوماڵەکەت
بیرۆکەیەکی باشە کە وابکەیت قەبارەیەکی بچووک گەورە دەربکەوێت. بە دانانی مێزێکی قاوە خواردنەوە یان بەکارهێنانی مێزی بەڕەفە پاشان دانانی کەلوپەلە پەرشو بڵاوەکان لە ناویدا وەک ڕادیۆو ڕیمۆت و ئامێرەکان ، گۆڤارەکان، شەحنی مۆبایلەکەت، لەجیاتی ئەوەی لە ژووری دانیشتنەکەتدا بڵاوببنەوە. سەرەڕای ئەمەش بەکارهێنانی دیکۆری بەرز جێگایەکی فراوانترت پێدەبەخشیت( تەنها دڵنیابە لەوەی کە خوارەوەی پاکوخاوێنە هیچ کەلوپەلێکی لێ نییە). هەروەها دەتوانیت وریاتر بیت لە ڕێکخستنی دیکۆری کەوانتەرەکەتدا.ڕێگایەکی تر بۆ زیادکردنی کەلوپەلەکانت بەکارهێنانی مێز و کورسییەکانە.

وەرگێڕان: شانیا سەعدون، سوهام سەلام
سەرچاوە:سایتی blog.sdhda.org

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاوشێوەى ئوستوڕالیا دانیماركیش تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە منداڵانی خوار 15 ساڵ قەدەغەدەكات

  • پێش 1 هەفتە

    بەهۆی دەستدرێژی بۆ سەر كچان، شای بەریتانیا براكەی خۆى لە ژیانی شاهانە دوورخستەوە

  • پێش 3 هەفتە

    تڕەمپ لێبوردنی بۆ ئەو ئەندامەی كۆنگرێس دەرکرد، كە بە درۆزن و فێڵباز ناسراوە

  • پێش 3 هەفتە

    پۆڵەندا.. كچێك دوای 27 ساڵ لە دەستبەسەركردنی لە لایەن باوک و دایکیەوە؛ دۆزرایەوە

  • پێش 4 هەفتە

    لەبەر تەندروستیی هاوڵاتییان، شارێكی یابان بەكارهێنانی ئامێرە زیرەكەكان سنووردار دەكات

  • پێش 4 هەفتە

    ترەمپ خۆى بۆ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ئامادەکردبوو، بەڵام بە ژنە سەركردەیەكی ڤەنزوێلی درا

  • پێش 4 هەفتە

    بەهۆی بەفربارینەوە 1000 شاخەوان لەسەر چیای ئێڤرێست گیریان خواردووە

  • 19/09/2025

    توێژینەوەیەك: ئەوانەی لە دوای ساڵی 1980وە لەدایكبوون تەمەنیان ناگاتە 100 ساڵ

سەرەتا