30/08/2021
306 جار خوێنراوەتەوە
هەشت ڕێگەی کاریگەر بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری
دەربڕینی سوپاسگوزاری یارمەتیدەرە کە خەڵکی زیاتر هەستی ئەرێنییان
هەبێت، بەردەوام ئەزمونی باش وەربگرن، و قوڵتر بیر لەوە بکەنەوە کە هەیانە لەجیاتی
ئەوەی کە نییانە. ئەگەر کەسێک لەژیانت
خۆنەویستانە کارێکی بۆت کرد و تۆش ویستت هەستی سوپاسگوزاری خۆتی بۆ دەرببڕیت، دەستەواژەی
باوی "سوپاس" ڕەنگە بەس نەبێت بەرامبەر ئەوەی بۆتۆی کردووە.
جا ئایا ئەو کەسە هاوڕێت بێت، هاوڕێی کۆلێژت بێ، دراوسێت بێ یاخود
ئەندامێکی خێزانەکەت بێت، ئەمانە چەند ڕێگەیەکی بەسودن بۆ دەربڕینی سوپاسگوزاری بۆ
ئەوانەی کە پێویستە گوێبیستی بن.
١-کەمێک پەرۆشی نیشان بدە
هیچ قورس نییە کەمێک بڕگەی زیادە بڵێیت. ئەگەر دەتەوێ بزانیت چۆن
هاوڕێکەت یا کەسە نزیکەکەت کاریگەرییەکی دروست کردووە، دەربڕینی سوپاسگوزاری لەگەڵ
پەرۆشی زیادە جەخت دەکاتەوە لەبڕی سوپاسگوزاری تۆ بۆ ئەو. دەستەواژەی وەک "تۆ
ڕۆژەکەمت گەشاندەوە!" یان "تۆ ژیانمت ڕزگارکرد!" زۆر کاریگەرترن
لەوەی تەنیا بەسادەیی بڵێی "سوپاس".
٢-دەستەواژەی جیاواز بەکاربێنە
کاتێک سوپاسی کەسێک دەکەیت بۆ چەند شتێک، تۆ دەتەوێ دڵنیا بیت کە
چەند وشەیەکی جیاواز بەکاربهێنیت بۆ بەرزنرخاندنی ئەو کارەی بۆتۆی ئەنجام داوە.
تێکەڵ کردنی کەمێک لە باوترین شێوەکانی
"سوپاست ئەکەم"، وەک "یەک ملیۆن جار سپاس". من بونی تۆ زۆر
بەرز دەنرخێنم. تۆ باشترینیت. ئەمانە پاڵپشتێکی زۆر بەهێزترن وەک لەوتنی تەنیا
وشەیەک.
٣-ڕاشکاو بە
چی وات لێدەکات بەتایبەت سوپاسگوزاری خوشکەکەت بیت، یان
پڕۆفیسۆرەکەت، یان باشترین هاوڕێت؟ زۆر ئاسانە ڕاشکاو بیت کاتێک دەتەوێ سوپاسگوزاری
خۆت دەرببڕیت، هەموو ئەوەی کە دەبێت بیکەیت ئەوەیە کە "بۆ" زیاد بکەیت لەکۆتایی هەمو
دەستەواژە سەرەتاییەکانتدا. بۆ نمونە:
-سوپاست
دەکەم بۆ...
-من ئەوە بەرزدەنرخێنم بۆ...
-من سوپاسگوزارتم بۆ....
ناونانی ئەو شتەی کەتۆ بەراستی سوپاسگوزاریت لەبارەیەوە باشترین
ڕێگەیە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکەت لەگەڵ هاوڕێکەت، ئەندامێکی خێزانەکەت، یان
هاوڕێی کۆلێژت و چ شتێک هەیە لەواندا کە بۆتۆ زۆر تایبەتە.
٤-گشتگیری بکە
ئەگەر تۆ سوپاسگوزاری تەنیا لەڕێی نامەیەک یان تەلەفۆنێک
دەردەبڕیت، بۆچی ئەو شێوازە باوەت ناگۆڕیت و گشتگیری ناکەیت؟ چەندین شێواز هەیە بۆ
دەربڕینی سووپاسگوزاری کە وا لە وشەکانت دەکات زیاتر بڵاوببێتەوە. ئەگەر بێتو ئەوە
هەلبژێریت کە هاواربکەیت بۆ هاورێی کۆلێژت لە کەناڵێکی سەر بە کۆمپانیا، تیشک بخەیتە سەر هاوبەشی پڕۆژەکەت لە
چاوپیکەوتنێکدا، یان نیشاندانی بەرزنرخاندنی تۆ بۆ هاوڕێکەت لەڕێگەی پۆستێک لە
ستۆری ئینستاگرامەکەت. چەندین ڕێگە هەیە بۆ ئەمە لەجیاتی نامەیەکی ڕاستەوخۆی سادە.
٥-لیستێک بڵاوبکەرەوە لەبارەی تایبەتمەندییە خوازراوەکانی ئەوان
لای تۆ
دیارترین تایبەتمەندییەکانی هاوڕێ پاڵپشتکەرەکەت چین؟ ئایا زۆر بەخشندەیە؟
ڕاستگۆیە؟ ڕەخنەگر نییە؟ ڕەنگە ئەوان
باشترین گوێگرەکان یاخود هاندەری تۆ بن. هارکامێک لەو تایبەتماندییانە بێت کە ئەوە
نێشان بدات ئەوان بەو کارەیان وات لێدەکەن زیاتر نرخیان بزانیت، پێیان بڵێ! لیستێک
بنوسە لەبارەی ئەو تایبەتماندییانەی کە تۆ
زیاتر پەسەندیان دەکەیت لەبارەی ئەوان
لەڕێگەی ئیمەیڵێک یان نامەیەک کە دان بە پاڵپشتی ئەواندا دەنێیت بە ڕێگەیەکی
تایبەت.
٦-نامەیەکی دەستییان بۆ بنوسە
لە جیهانی ئیستاماندا کە پەیوەندی دیجیتاڵی یەکەمین بەکارهێنراوە،
نوسراوێکی دەستی دیارییەکی ڕاستەقینەیە. نوسین لەسەر کاغەز زیاتر هەستی تێدایە وەک
لە ئیمەیل و نامەی مۆبایل، ڕەنگە لەبەرئەوە بێت کە بەرجەستەیە و دەتوانرێت ببینرێت
و هەڵبگیرێت بۆ هەمیشە. خەڵک دەزانن کە تەرخانکردنی کات بۆ دانیشتن و نوسینی
نامەیەکی سوپاسگوزاری تەواو مانابەخشە. و
ئەوان دەربڕینی سوپاسگوزارییەکەت زۆر بەرز دەنرخێنن هەتا زیاتر لەبەر ئەم هۆکارە.
٧-هاندانی زیادەیان پێ ببەخشە
لەکاتێکدا هاندان زیاتر هاوشانە لەگەڵ یارمەتیدانی کەسێک بۆ ئەوەی بڕوایان
بەخۆیان بێت یان پەرە بە باوەڕبەخۆبونیان بدەن،
ئەشتوانێت شێوازی پەسەندکردن وەربگرێت.
هاندان دەکرێت ئەم دەستەواژانەش لەخۆبگرێت وەک "ئافەرین" یاخود
"کارێکی نایاب بوو!" . ڕێگەیەکی ترت دەوێ بۆ هاندان؟ پێیان بڵێ کە ئەوان
هاندەرێکی باشن بۆتۆ!
٨-قوڵ بەرەوە
هەندێ جار، ڕەنگە وشەکان بەس نەبن بۆ گەیاندنی بڕی سوپاسگوزاری تۆ.
ئەمە لەکاتێکدایە کە زۆر گرنگە دەربڕینێک هەڵبژێریت کە بەرزنرخاندنێکی قوڵتری تۆ
پیشان بدات لەبەرامبەر کەسێک و ئەو کارەی بۆتۆ ئەنجامی داوە. دڵنیابەرەوە لەوەی کە
ئەم دەستەواژە قوڵ و پڕهەستانە بەکاربهێنیت کاتێک بەڕاستی چاکەیەکت بەرامبەر
دەکرێت و بەو جۆرەش دڵسۆزی تۆ ناکەوێتە ژێر پرسیارەوە لەلایەن کەسی بەرامبەر. دەتوانی
بڵێیت:
-ناتوانم بەپێی پێویست سوپاست بکەم
-وشەکان بێ توانان لە ئاست دەربڕینی ئەوەی کە تۆ چی دەگەیەنیت
بۆمن.
-من لەهەموو کاتێک زیاتر سوپاسگوزاری تۆم
-من بۆ هەمیشە سوپاسگوزارتم
-لەناخی دڵەوە سوپاست دەکەم
-هەرگیز پاڵپشتی و بەخشندەیی تۆ لەبیرناکەم
دەربڕینی سوپاسگوزاری یەکێکە لەسادەترین کارەکان، هێشتا چەندین شتی
لەوە گرنگتر هەیە کە دەتوانین بۆ یەکتری ئەنجام بدەین. بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە
دەربڕینی سوپاسگوزارییەکەت شایەنی ئەو کارە بووە کە بۆت ئەنجامدراوە، دەتوانی هەریەک
لەو ڕێگە کاریگەرانە بەکاربهێنیت بۆ دەربڕینی ئەوەی کە تۆ بەڕاستی سوپاسگوزاریت و
دڵنیابە کە مەبەستەکەت دەگات و بە قوڵی هەستی پێدەکرێت.
سەرچاوە:
GRAMMARLY BLOG
وەرگێڕانی:
تەنو هێلین
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە