پێش 4 هەفتە 138 جار خوێنراوەتەوە

سامسونگ جۆرێكی نوێ له‌ پاتر مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنێت

په‌یام

له‌ دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا كه‌ ئاشكرا بوو كه‌ كۆمپانیای سامسۆنگ كار له‌ سه‌ر دروست كردنی جۆرێكی نوێی پاتری به‌ ناوی  grapheneده‌كات،هه‌موان پێشوازیان له‌ هه‌نگاوه‌كه‌ی كۆمپانیا كۆریه‌كه‌ كرد.

ڕۆژنامه‌ نوس  evan blass له‌ جریوه‌ییه‌كدا له‌ تویته‌ر ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ ساڵی 2021دا كۆمپانیای سامسۆنگ جۆرێكی نوێی پاتری به‌ ناوی grapheneوه‌كو جێگره‌وه‌ بۆ جۆری  lithiumion به‌رهه‌م ده‌هێنێت. ئه‌م جۆره‌ نوێیه‌ی سامسۆنگ به‌ گرنگ چاو لێده‌كرێت، چونكه‌ له‌ ساڵی 2004ه‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا پاتری جۆری  lithiumion بۆ ئامێره‌ ئه‌لكترۆنییه‌كان به‌كار ده‌هێنرێت.

پاتری جۆری  graphene له‌ ناوه‌وه‌دا به‌ شێوه‌ی خانه‌ییه‌ و خاوه‌ن به‌رزترین ئاستی گه‌یه‌نه‌ری لاستیكیه‌ كه‌ له‌ كاربۆن پێكهاتوه‌. قه‌باره‌ی بچوكتره‌و خێرا بارگاوی ده‌بێته‌وه‌ و له‌ ڕووی تواناوه‌ خێرایه‌و كه‌متر گه‌رم ده‌بێت، وه‌ مه‌ترسی گڕگرتنی زۆر كه‌متره‌. ئه‌م جۆره‌ پاترییه‌ ده‌بێته‌ جێگره‌وه‌ی جۆری    lithiumion

سه‌ره‌ڕای ئه‌م خاڵه‌ باشانه‌ی پاتری  جۆری  graphene له‌ هه‌مان كاتدا ئه‌م جۆره‌ پاترییه‌ نرخی گرانتره‌ له‌ چاو جۆری  lithiumion

هه‌ر بۆیه‌ ڕه‌نگه‌ له‌ سه‌ره‌تادا كه‌م له‌ كۆمپانیاكان ئه‌م جۆره‌ پاتریه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانیان به‌كار بهێنن. پێویسته‌ سامسۆنگ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو كار له‌سه‌ر فراوان كردنی پاترییه‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی بكات.

وه‌رگێڕانی

باخان صابر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    گۆڕانی دروشمی فه‌یسبووك به‌كارهێنه‌ران ده‌ترسێنێت

سەرەتا