23/08/2021
728 جار خوێنراوەتەوە
ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدە ئاشکراکرا
پەیام
ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خولی یەکەمی پۆلی دوازدە راگەیەندرا، کە زیاتر لە 120 هەزار خوێندكار لە هەموو بەشەکان بەشداربوون تێیدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەنجام و رێژەی بەشداربوون و دەرچونی پۆلی 12ی ئامادەیی راگەیاند.
سەبارەت بە رێژەی دەرچون وتى "رێژەی دەرچون لە بەشی زانستی لە تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەم لەسەدا 30.88 و لە بەشی وێژەیی لەسەدا 19.09، لە بەشی پیشەیی لەسەدا 18 و لە بەشی خوێندنی ئیسلامی لەسەدا 43 بووە.
وەزیری پەروەردە وتیشى "207 دۆسێی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکاندا تۆمارکراون".
ئەوەشی خستەڕوو، كە خولی دەوەمی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی لە 6ی 9 ئەنجام دەدرێت.
بەقسەی وتەی وەزیری پەروەردە ژمارەی یەکەمەکان بەمشێوەیە بووە:
لە بەشی زانستی 18 خوێندكار یەکەم بوون، 44 کەس دووەم بوون و یەک کەس سێیەم بووە.
لە بەشی وێژەیی یەک خوێندكار یەکەم بووە، دوو خوێندكار دووەم بوون، دوو خوێندكار سێیەم بوون.
لە بەشی پیشەیی پێنج خوێندكار یەکەم بوون، چوار خوێندكار دووەم بوون و پێنج خوێندكار سێیەم بوون.
لە بەشی خوێندنی ئیسلامیش یەک خوێندكار یەکەم بووە، یەک خوێندكار دووەم بووە و یەک خوێندكاریش سێیەم بووە.
لێرەوە ئەنجامى تاقیکردنەوەکەت وەربگرەوە:-
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە