پێش 4 هەفتە 149 جار خوێنراوەتەوە

هواوی بڵاوكردنه‌وه‌ی مۆبایله‌ چه‌ماوه‌كه‌ی دواده‌خات

په‌یام

دوباره‌ هواوه‌ی ڕێكه‌وتی به‌رده‌ستكردنی موبایلی چه‌ماوه‌ی  mate x دوا ده‌خات.

مێژوی ڕاگه‌یاندنی موبایلی چه‌ماوه‌ی هواوه‌ی  mate x ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ره‌تاكانی ئه‌مساڵ، به‌ڵام وا دیاره‌ كه‌ ڕێكه‌وتی موبایله‌ چه‌ماوه‌ییه‌كه‌ بۆ چه‌ند مانگێكی دیكه‌ دوا ده‌خرێت

هواوه‌ی موبایلی چه‌ماوه‌ی  mate x ی به‌ نرخی2.600 دۆلاره‌وه‌ ڕاگه‌یاند.

ڕێكه‌وتی ڕاسته‌قینه‌ی به‌رده‌ستكردنی موبایلی چه‌ماوه‌یی هواوه‌یmate x مانگی 6ی ئه‌مساڵ بوو، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو له‌و مانگه‌دا كۆمپانیا چینیه‌كه‌ ڕێكه‌وتی به‌رده‌ستكردنی موبایله‌ چه‌ماوه‌ییه‌كه‌ی دواخست بۆ مانگی 9ی ئه‌مساڵ. دوباره‌ كۆمپانیاكه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له‌ چین به‌ پێگه‌ی techradarی ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌سته‌مه‌ له‌ مانگی 9ی ئه‌مساڵدا موبایله‌ چه‌ماوه‌ییكه‌ به‌رده‌ست بكرێت. پێگه‌كه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هواوه‌ی دلنیایی داوه‌ له‌ ئه‌مساڵدا موبایله‌ چه‌ماوه‌ییه‌كه‌ به‌رده‌ست ده‌كات، هه‌روه‌ها پیشبینی ده‌كرێت له‌ مانگی 11ی ئه‌مساڵدا به‌رده‌ست بكرێت .

هواوه‌ی هۆكاری دواخستنی ڕێكه‌وتی موبایله‌ چه‌ماوه‌ییه‌كه‌ی بۆ ئه‌مجاره‌ ئاشكرا نه‌كردووه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ری زۆره‌ كه‌ به‌هۆی چاكردنی جۆرایه‌تییه‌وه‌ . له‌ مانگی 6ی ئه‌مساڵدا هواوه‌ی ڕێكه‌وتی موبایله‌ چه‌ماوه‌ییه‌كه‌ی بۆ مانگی 9 دواخست و هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كاركردن له‌سه‌ر ڕونمای موبایله‌كه‌ كه‌ به‌ مه‌به‌ستی باشتركردنی جۆرایه‌تی.

ڕوون نییه‌ كه‌ به‌شێكی ئه‌م هۆكاره‌ به‌هۆی سزاكانی حكومه‌تی ئه‌مریكاوه‌ بێت بۆ سه‌ر كۆمپانیا چینییه‌كه‌ به‌ مه‌به‌ستی سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ڕاژه‌كانی ئه‌مریكاوه‌. به‌ڵام گومان نییه‌ له‌وه‌دا كه‌ دواخستنی ڕێكه‌وتی موبایله‌ چه‌ماووه‌ییه‌كان كه‌ زیان به‌ كۆمپانیا چینییه‌كه‌ ده‌گه‌ییه‌نێت.

وه‌رگێڕانی
شێنێ عباس

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    گۆڕانی دروشمی فه‌یسبووك به‌كارهێنه‌ران ده‌ترسێنێت

سەرەتا