17/08/2019 477 جار خوێنراوەتەوە

گواردۆلا لە ڤار بێزارە

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بە توند هێرشدەکاتە سەر تەکنەلۆژیایی ڤار و داوا دەکات هەرچی زووە چاکسازی تیا ئەنجام بدرێت.

 پاش یەکسانبوونیان بەرانبەر یانەی تۆتینهام و هەژمار نەکردنی گۆڵێکی یانەکەی لە دواین خولەکەکاندا گواردیۆلا وتی: ئێمە پێمان وابوو ڕووداوی وەرزی ڕابردووی یانە پاڵەوانەکانمان لەیاد کردووە کاتێک بەرانبەر تۆتینهام بەهۆی ڤارەوە ماڵئاواییمان کرد، بەڵام ئەمڕۆ هەمان شت دووبارە بوویەوە.

گورادیۆلا لەوبارەیەوە زیاتر دەدوێت و دەڵێت: کاتێک لە تایمی یەکەمدا ڕۆدی شایستەی لێدانێکی سزابوو ڤار بوونی نەبوو لەوانەیە لە قاوە خواردنەوە بووبن، بەڵام لە کۆتایییەکانی یارییەکەدا کاتێک ئێمە گۆڵی بردنەوەمان تۆمار کرد ڤار ئامادەبوو گۆڵەکەی ئێمەی ڕەتکردەوە.

لە کۆتایدا گواردیۆلا ئەوەشی خستەڕوو لە یاری جامی سۆپەری ئەوروپی ئەدریانی گۆڵپارێزی لیڤەرپووڵ لە دواین لێدانی یەکلایکەرەوەدا نایاسایی هاتۆتە دەرەوەی هێڵی گۆڵ، بەڵام سەیری ڤار نەکراوەتەوە و بەو هۆیەوە لیڤەرپووڵ بۆتە پاڵەوان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چارەنووسی مێسی و ئالبای بۆ یاری ئیبار یەکلایدەبێتەوە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    سۆڵشایەر داهاتووی خۆی لە مانچستەر یونایتد یەکلایکردەوە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    مێسی وەڵامی کریستیانۆ دەداتەوە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    کۆنتی گواستنەوەی هێرشبەرێکی دیکەی پرێمەرلیگی بە ئامانج گرتووە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئیکاردی پەیامێک ئاڕاستەی کۆنتی و ئینتەرمیلان دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی دوورخستنەوەی سۆڵشایەر ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یۆڤانتۆس چاوی لە سێ یاریزانی پرێمەرلیگە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سێ یاریزانی لیڤەرپووڵ بۆ مەشقەکان گەڕاونەتەوە

سەرەتا