21/08/2021
3157 جار خوێنراوەتەوە
وته‌بێژی حكومه‌ت: له ئه‌گه‌ری نه‌ناردنی پاره‌كه‌ی به‌غدا، موچه "به‌خۆگونجاندن"ـه‌وه دابه‌شده‌كرێت
پەیام
جارێكی دیكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ست بۆ بڕینی موچه بباته‌وه و ئه‌م مانگه‌ش به‌لێڕینه‌وه موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی بدات.
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاندووه 25ی مانگ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كرێت، بەڵام به‌وته‌ی ناوبراو له ئه‌گه‌ری نه‌ناردنی بڕه پاره‌كه‌ی به‌غداد موچه "به‌خۆگونجاندن" دابه‌شده‌كرێت.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم، به‌میدیاكانی پارتیی وتووه چاوه‌ڕوانده‌كه‌ن هه‌فته‌ی داهاتوو 200 ملیار له‌به‌غداوه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت و به‌گه‌یشتنی ئه‌و پاره‌یه‌ش، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واوی دابه‌شده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه نه‌كرێت، به‌وته‌ی خۆی ناچارن به "به‌خۆگونجاندن" موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكه‌ن.
جوتیار عادل ده‌ڵێت پابه‌ندن به‌وه‌ی له 25ی مانگه‌وه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه بكه‌ن پێشبینی ده‌كه‌ن، ناردنی 200 ملیاره‌كه بۆ ئه‌م مانگه و مانگی داهاتوش به‌رده‌وام بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە