20/08/2021 536 جار خوێنراوەتەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: ئامادەكارییە لۆجستییەكان بۆ هەڵبژاردن تەواو بوون

په‌یام

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئامادەكارییە لۆجستییەكان بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تەواو كراون، وتەبێژی كۆمسیۆنەكەش دەڵێت: هەر كشانەوە و بایكۆتێك ڕووبدات كاریگەری لەسەر كارەكانی كۆمسیۆن نابێت.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، كۆمسیۆن سەرجەم ئامادەكارییە لۆجستییەكانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا تەواوكردوە و لەئێستادا لە قۆناغی كۆتایی چاپكردنی كارتی دەنگداندایە.

ئاماژەی بەوەكرد، كۆمسیۆن قۆناغی یەكەمی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدانی تەواو كردوە، لە كۆتایی ئەم مانگە و لە قۆناغی دووەمیشدا ئامێرەكانی تایبەت بە راگەیاندنی ئەنجامدانی هەڵبژاردن تاقیدەكاتەوە.

وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ كاندیدێك داوای بۆ كشانەوە لە هەڵبژاردن پێشكەش نەكردوە كە ژمارەیان سێ هەزار و (249) كاندیدە.

جەختیكردەوە لەوەی كە هەر كشانەوە و بایكۆتێكیش رووبدات كاریگەری لەسەر كارەكانی كۆمسیۆن دروست ناكات.

سەبارەت بە چۆنیەتی پاراستنی ناوەندەكانی دەنگدانیش جومانە غەلای ئاماژەی بەوەدا پاراستنی هێمنایەتی نێو ناوەندەكەمان لە لایەن لیژنەی باڵای ئاسایشی سەر بە كۆمیسۆنە و پاراستنی دەرەوەی ناوەندەكەش حكومەت و دەزگا ئەمنیەكان لێی بەرپرسیارن.

لەبارەی بەكارهێنانی موڵك و ماڵی گشتی و سەرپێچی لە لایەن كاندیدەكانەوە وتیشی: لە كاتی هەڵمەتی بانگەشەی كاندیدەكاندا چاودێری رەوشەكە دەكەین و پێشوازی لە سكالای هاوولاتیانیش دەكەین و بۆ ئەم مەبقەستەش رێكاری پێویست بۆ ئەو سەرپێچیانە دەگرینەبەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا داوا له‌ هاووڵاتیانی ئه‌مریكی ده‌كات سه‌ردانی عێراق نه‌كه‌ن

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق: هیچ ئاماژه‌یه‌كی ئه‌منی مه‌ترسیدار نیه‌ تاكو ئه‌مریكا كارمه‌نده‌كانی كه‌مبكاته‌وه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    جگه‌ له‌ عێراق؛ ئه‌مریكا كارمه‌ند له‌ باڵیۆزخانه‌كانی له‌ كوێت و به‌حرێنیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌كانیان به‌ گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمیسیۆن: بۆ ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێویستمان به‌ 250 هه‌زار كارمه‌نده‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    په‌رله‌مانتارێك: عێراق پێویستی به‌ مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان هه‌یه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    عه‌مار حه‌كیم: شه‌رمه‌زارییه‌ بازاڕی كڕین و فرۆشتنی كاندید و ده‌نگده‌ران هه‌بێت

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی به‌ حكومه‌ت داوه‌ دژ به‌ ڕاگرتنی موچه‌

سەرەتا