17/08/2019
503 جار خوێنراوەتەوە
سودان.. ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی و ئۆپۆزسیۆن به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستوورییان بۆ قۆناغی ڕاگوزه‌ر واژۆكرد
په‌یام
هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕان و ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی راگوزه‌ر له سودان واژوویان له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری كرد كه تایبه‌ته به قۆناغی راگوزه‌ری.
له خه‌رتومی پایته‌ختی سوودان به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی و سه‌ركرده‌ی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی رێوڕه‌سمی "شادمانی سوودان" به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا واژوو له‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستووری بۆ قۆناغی راگوزه‌ری كرا.
له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌سیوپیا و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌فریقا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماده‌بوون.
له چواری ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ر و هێزه‌كانی ئازادی و گۆڕان له‌باره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌ی "راگه‌یاندنی ده‌ستووری"ه‌وه گه‌یشتن به رێككه‌وتن كه یه‌كێتیی ئه‌فریقا تیایدا نێوبژیوانكار بوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە