19/08/2021 288 جار خوێنراوەتەوە

چۆن کۆمپیوتەرەکەمان هاک دەبێت بە کردنەوەی فایلەکانی وۆرد و ئێکسل؟

ماکرۆ چییە؟

چۆن کۆمپیوتەرەکەمان هاک دەبێت بە کردنەوەی فایلەکانی وۆرد و ئێکسل؟
تایبەتمەندییەک لە پرۆگرامەکانی مایکرۆسۆفت ئۆفیسدا هەیە پێی دەووترێ ماکرۆ، ئەو تایبەتمەندیە ڕێگە بە بەکارهێنەر دەدات کە فەرمانی پرۆگرامسازی بە زمانی ڤیشوەل بەیسک بدات بە سیستەمی ویندۆز، توانای هەیە پرۆگرامیتر لە سیستەمەکەدا بکاتەوە و کاری جۆراوجۆر بە نهێنی و بە بێ ئاگاداری بەکارهێنەر ئەنجام بدات.

سوودی ماکرۆ لە بنەڕەتدا ئەوەیە کە هەندێک کرداری دوبارە و بەردەوام ئەنجام دەدات بە شێوەیەکی خودکارانە، واتا هەندێک کار هەیە رۆتینیاتە بەڵام پێویستە بەردەوام ئەنجام بدرێ، ماکرۆ ئەم کارەت بۆ دەکات و ناهێڵێ بەکارهێنەر ماندوو بێت و هەموو جارێک هەمان کردار دوبارە بکاتەوە، بەڵکوو بەکارهێنەر تەنها جارێک پرۆگرامی دەکات کە ماکرۆیەکە چی بکات و چی نەکات و چ فەرمانێک بە بەردەوامی جێ بە جێ بکات.

بەڵام لێرەدا تاوانبارەکان ئەو دەرفەتە دەقۆزنەوە تاوەکوو بتوانن دەست بەسەر سیستەمی کەسانیتردا بگرن، چونکە هاککەر ناتوانێ قەناعەت بە بەڕێوەبەری کۆمپانیایەک بێنێ کە فایلێکی جۆری EXE لێ وەر بگرێ و بیکاتەوە، بەڵکوو فایلێکی وۆرد یان ئێکسلی بۆ دەنێرێ بۆ مەبەستی کاروبار، هاککەرەکە کۆدی ماکرۆ لەناو فایلەکە دادەنێ کە ئەو کۆدە مالوێری EXE داونلۆد دەکاتە ناو کۆمپیوتەرەکە و وەگەڕی دەخات، هەر کاتێک ئەو مالوێرە وەگەڕکەوت ئیدی سیستەمەکە دەکەوێتە ژێر چاودێری هاککەرەکە.

وە هەر کاتێک فایلێکی وۆرد یان ئێکسلت کردەوە و ماکرۆی تێدابوو کۆدەکانی ماکرۆ کار ناکەن بەڵکوو داوات لێ دەکات چالاکی بکەیت، گەر چالاکی بکەیت ئەوکات کۆدەکان کار دەکەن و سیستەمەکە هاک دەکرێ.
دەتوانین بە هۆی سەیرکردنی پاشگری فایلەکە بزانین ئایا کۆدی ماکرۆی لەخۆ گرتووە یاخود نا.
.ئەگەر لە کۆتایی پاشگرەکە پیتی m هەبوو واتا کۆدی ماکرۆی لەخۆ گرتووە، ئەگەر پیتی m نەبوو واتا کۆدی ماکرۆی تێدا نییە.
نموونەی فایلی وۆرد و ئێکسل بێ ماکرۆ:
transaction.xlsx
raport.docx
نموونەی فایلی وۆرد و ئێکسل بە ماکرۆ:
transaction.xlsm
raport.docm
بە تێبینییەکانتان بابەتەکە دەوڵەمەندتر بکەن.
هاوڕێکانتان تاگ بکەن و بابەتەکە شەیر بکەن تاکوو زۆرترین کەس سوودمەند بێت.

لە (تێک ئای) وەرگیراوە 

 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كۆمپانياى ئەپل دواى هەواڵى فرۆشتنى كۆيلە لە رێگەى ئينستاگرامەوە هەڕەشەى لە فەيسبووك كردووە

  • پێش 3 هەفتە

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ مانگی نیساندا دووچای هێرشی سایبه‌ر بووه‌ته‌وه‌

  • 19/08/2021

    چۆن کۆمپیوتەرەکەمان هاک دەبێت بە کردنەوەی فایلەکانی وۆرد و ئێکسل؟

  • 15/07/2021

    تایبەتمەندیەکانی زنجیرەی ئایفۆن 13 ئاشکرا کرا

  • 12/07/2021

    نۆ ڕێگای به‌كارهێنانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، ژیانمان باشتر ده‌كات

  • 10/07/2021

    مایكرۆسۆفت 174 هه‌زار كارمه‌ندی به‌ 200 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كات

  • 09/07/2021

    به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌وه‌، ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی چاویلكه‌ زیادیكردووه‌

  • 02/07/2021

    ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی كەشتیوانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

سەرەتا