19/08/2021 2386 جار خوێنراوەتەوە

نەخۆشی شەکرە و جۆرەکانی چیین؟

نەخۆشی شەکرە نەخۆشییەکی درێژخایەنە، کاتێک ڕوودەدات کە پەنکریاس ناتوانيت ئەنسۆلینی پێویست دروست بکات، یان کاتێک جەستە ناتوانێت ئەو ئەنسۆلینە بە باشی بەکاربهێنێت کە بەرهەمی دەهێنێت. ئەنسۆلین هۆڕمۆنێکە لە لایەن پەنکریاسەوە دەردەدرێت کە وەک کلیلێک کاردەکات بۆ ڕێگەدان بە گلوکۆز لەو خواردنانەی کە دەیخۆین لە جۆگەی خوێنەوە تێپەڕببێت بۆ ناو خانەکانی لەش بۆ بەرهەمهێنانی وزە. هەموو خواردنە کاربۆهیدراتەکان تێکشکێنراون بۆ گلوکۆز لە خوێندا. ئەنسۆلین یارمەتی گلوکۆز دەدات کە بچێنتە ناو خانەکان.

بەرهەمنەهێنانی ئەنسۆلین یان بەکارنەهێنانی دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی گلوکۆز لە خویندا کە (ناسراوە بەhyperglyceamia). مانەوەی ئاستی بەرزی گلوکۆز بۆ ماوەیەکی درێژ لە لەشدا دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە جەستە وشانەکان و ئەندامە جۆراوجۆرەکان.

جۆرەکانی شەکرە
سێ جۆری سەرەکیی شەکرەمان هەیە: شەکرەی جۆری یەک، شەکرەی جۆری دوو، شەکرەی دووگیانی.

١-شەکرەی جۆری یەک
لە هەموو تەمەنەکاندا ئەگەری ڕوودانی هەیە بەڵام زیاتر لە منداڵ و هەرەزەکاراندا، کاتێک نەخۆشی شەکرەی جۆری یەکت هەیە، لەشت ڕێژەیەکی زۆر کەم ئەنسۆلین بەرهەم دەهێنێت یان هەر بەرهەمی ناهێنێت، کەواتە ڕۆژانە پێویستت بە دەرزی ئەنسۆلین هەیە بۆ پاراستی ئاستی شەکرەی خوێنت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا.

٢- شەکرەی جۆری دوو
زیاتر لە گەورەکاندا باوە و بە نزیکەیی لە ٩٠٪ هەموو حاڵەتەکانی شەکرە پێکدەهێنێت. کاتیک نەخۆشی شەکرەی جۆری دووت هەیە جەستەت ڕێژەیەکی باشی ئەو ئەنسۆلینە بەکارناهێنێت کە بەرهەمیدەهێنێت. بەشێوەیەکی بنەڕەتی مامەڵەکردن لەگەڵ شەکرەی جۆری دوو شێوازی ژیانی تەندروسترە، لە زیادکردنی چالاکی جەستەیی و خۆراکی تەندروست. لەگەڵ ئەوەشدا پێویستیان بە دەرمان یان ئەنسۆلین هەیە بۆ ئەوەی ئاستی شەکرەی خوێنت لە ژێر کۆنتڕۆڵدا بمێنێتەوە.

٣- شەکرەی دووگیانی(GDN)
جۆرێکە لە شەکرە کە لەکاتی دووگیانیدا گلوکۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە بە درێژایی دووگیانی ئاستەنگی بۆ دایک و منداڵ دروست دەکات. بەشێوەیەکی ئاسایی شەکرەی دووگیانی (GDN) لە دوای دووگیانی نامێنێت بەڵام کاریگەری لەسەر دایکەکە هەبووە و منداڵەکە مەترسی توشبوونی شەکرەی جۆری دووی هەیە لە ماوەی ژیانیدا.

 

سەرچاوە: سایتیidf.org

 وەرگێڕان:شانیا سەعدون، سوهام سەلام

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    نه‌خۆشخانه‌ی به‌خشین: له‌ حه‌وت ژنی دوو گیان، یه‌كێكیان توشی شه‌كره‌ی دووگیانیی ده‌بێت

  • پێش 4 هەفتە

    پەردە لەسەر چیپێكی مێشكیی پێشكەوتوو كە پەیوەندی لەگەڵ مێشكی مرۆڤ گرێ دەدات لادرا

  • 15/11/2025

    تەندروستیی جیهانی: نەخۆشیی سیل هێشتا كوشندەترین نەخۆشیی درمە

  • 12/11/2025

    بەهۆی باران نەبارین و وشكەسەرما پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی بڵاو بووەتەوە

  • 10/10/2025

    نەزۆکی لە پیاواندا هۆکارەکەی چییە

  • 02/10/2025

    خەمۆکی و نیشانەکانی

  • 08/09/2025

    لە ڕووسیا ڤاكسینی شێرپەنجە ئامادەیە بۆ بەكارهێنان

  • 30/08/2025

    هۆشداری لەبارەی وەڵامدانەوەی ڕاوێژە تەندروستییەكان لەگەڵ (چات جب بی تی) دەدرێت

سەرەتا