16/08/2021 631 جار خوێنراوەتەوە

شێرپەنجە چۆن درووست ده‌بێت؟

بە درێژایی ژیانمان خانە تەندروستەکان لە جەستەماندا دابەش دەبن وخۆیان لە شێوەیەکی کۆنتڕۆڵکراودا دەگۆڕن. شێرپەنجە دەستپێدەکات کاتێک خانەیەک دەگۆڕێت و بە شێوەیەکی ناسروشتی زیاد دەبێت، بەمەش  لوویەک پێکدێت لەکۆمەڵە خانە نائاساییەکان .

زۆربەی خانە شێرپەنجەکان لە لوو پێکدێن، بەڵام هەموو لوویەک شێڕپەنجە نییە.

 

بێزیان یان ناشێرپەنجەیی، لووەکانن بڵاو نابنەوە بۆ بەشەکانی تری جەستە و لووی نوێ دروست ناکەن.

زیانبەخشن یان شێرپەنجە، کۆمەڵە لوویەکن لە خانە ناتەندروستەکان، و بەشداری لە کردارەکانی جەستە  ومژینی خۆراک لە شانەکانی جەستە دەکەن.
شێرپەنجەکان بەردەوامن لە گەشەکردن و بڵاوبوونەوە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی پڕۆسەیەکەوە کە پێی دەڵێن تەشەنەکردن،کە بەهۆیەوە خانە زیانبەخشەکان لەناو دەماری خوێن و لیمفەکاندا و پاشان  لە بەشەکانی تری جەستەدا پێکدێن و لووی نوێ پێکدەهێنێن.

دەستەواژەی شێرپەنجە زیاتر لە ١٠٠ نەخۆشی لەخۆدەگرێت کە نزیکەی هەموو بەشەکانی لەش دەگڕێتەوە، و دەکرێت هەموویان هەڕەشەبن بۆ ژیان.
جۆرە سەرەکییەکانی شێرپەنجە بریتین لە وەرەمی شيرپەنجەیی، سارکۆما، میلانیۆم، لیمفۆما و لوکیمیا.

وەرەمیە شێرپەنجەییەکان زۆربەی نەخۆشییە شێرپەنجەییەکانی دیاری کردووە وەک پێست، سییەکان، مەمک، پەنکریاس، و ئەندامە کانی ترو لیمفە کرێ پێکدەهێنێت.
لیمفۆما  بریتییە لە شێرپەنجەی لیمفەکان، لوکیمیا بریتییە لە شێرپەنجەی خوێن بە شێوەیەکی ئاسایی لوویەکی پتەو پێکناهێنێت. سارکۆماکان لە ئێسک، ماسولکە، چەوری ،بۆرییەکانی خوێن، کڕکڕاگە، شوێنە هەستیارەکانی دیکە یان شانە گرێدراوەکانی جەستە سەرهەڵدەدات، ئەوان تا ڕادەیەک باونین . میلانۆمەکان بریتیین لەو شێرپەنجانەی کە لە خانەکاندا دروست دەبن کە ڕەنگی جیاواز لە پێستدا دروست دەکەن.

شێرپەنجە هەزاران ساڵە وەک نەخۆشیەکی مرۆڤ ناسێندراوە ، بەڵام تەنها لە سەدەی ڕابردوودا زانستی پزیشکی تێگەیشتووە کە شێرپەنجە چییە و چۆن بەرەو پێش دەچێت. پسپۆرانی شێرپەنجە کە پێیان دەڵێن ئۆنکۆلۆجیستەکان پێشکەوتنێکی بەرچاویان کردووە لە دەستنیشانکردنی شێرپەنجە، لە بنەبڕکردن و چارەسەرکردن، ئەمڕۆ زۆریک لەو کەسانەی شێرپەنجەیان هەیە زیاتردەژین، لەگەڵ ئەوەشدا هەندێک شێوە لە نەخۆشییەکە سەختە بۆ چارەسەرکردن.چارەسەری نوێ دەتوانێت بە شێوەیەکی بەرچاو چۆنییەتی ژیان باشتر بکات و لەوانەیە درێژە بە مانەوە بدات.

 

سەرچاوە: سایتی webmd.com

وەرگێڕان:سوهام سەلام، شانیا سەعدون

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12/09/2026

    دوو ملیار كەس لە جیهاندا لە ئاوی خواردنەوەی خاوێن بێبەشن

  • 09/08/2026

    جو بایدن بە دەست شێرپەنجەوە دەناڵێنێت و بۆ ئێسكەكانی تەشەنەی سەندووە

  • 07/08/2026

    ژمارەی تووشبووانی ئیبۆلا لە كۆنگۆ چوار هەزار كەسى تێپەڕاند

  • 20/06/2026

    "مێشوولە لەڕێگەی بۆنی جەستە و هەناسەوە قوربانییەكانی هەڵدەبژێرێت"

  • 23/05/2026

    بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی ئیبۆلا لە كۆنگۆ گەیشتووەتە ئاستێكی مەترسیدار

  • 10/05/2026

    تەندروستی جیهانی: ڤایرۆسی هانتا مەترسى کەمى هەیە و هاوشێوەى كۆرۆنا نییە

  • 09/05/2026

    ئیسپانیا گەشتیارانی كەشتییەكی تووشبوو بە ڤایرۆسی هانتا كەرەنتینە دەكات

  • 09/05/2026

    ڤایرۆسی هانتا کە تائێستا پێكوتەی نییە، لەسەر كەشتییەكی گەشتیارى هۆڵەندی دەرکەوتووە

سەرەتا