17/08/2019 287 جار خوێنراوەتەوە

له‌سه‌ر سووكایه‌تیكردن به‌ كوردێك، قایمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لە هەرێم دەكات

په‌یام

بەهۆی ئەوەی ژمارەیەك عەرەبی شارەكە لە كوردێكیان داوە و سوكایەتیان پێكردووە، عیسا سایر قایمقامی فەلوجە داوای لێبوردن لە هەرێمی كوردستان دەكات.

عیسا سایر لەنامەیەكی لێبوردندا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان نوسیویەتی "ئەوەی روویدا چەند كەسێكی سەرخۆش بوون و دەستدرێژییان كردووەتەسەر خاوەنی خواردنگەیەك، كە خەڵكی هەرێمی كوردستانە و روداوەكەش درەنگانێكی شەو روویداوە".

جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌: دەستدرێژیكاران نوێنەرایەتی خەڵكی فەلوجە ناكەن، بەتایبەت كە شارەكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هەولێر باوەشی بۆ كردنەوە، ئەو كەسەش كە هاتە فەلوجە و خواردنگەی كردەوە پێشوازی لێكرا و حكومەتی خۆجێی رێوشوێنەكانی بۆ ئاسان كرد و رێگەی پێدا.

قایمقامی فەلوجە ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: ئه‌وه‌ی روویداوە لە دەرەوەی رەوشت و هەڵسوكەوتی خەڵكی شارەكەیە، دەشڵێت "بەناوی حكومەتی خۆجێی و خەڵكی فەلوجەوە داوای لێبوردن لە كەسوكارمان لە هەرێمی كوردستان دەكەین و شەو و رۆژ لەگەڵ خاوەنی چێشتخانەكەدا دەبم و لێپرسینەوەش لەگەڵ سەرجەم ئەو كەسانەدا دەكرێت كە دەستدرێژییان كردەسەری و دەستگیركراون و راپێچی دادگا دەكرێن، دووبارە داوای لێبوردن لە گەلەكەمان لە هەولێر و شارەكانی تری هەرێمی كوردستان دەكەین، كە هاوكارییان كردین لە مەینەتی و ئاوارەییدا".

له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند كه‌سێك له‌ دانیشتوانی خەڵكی فەلوجە بەلێدان و سوكایەتیپێكردن دەستدرێژییان كردەسەر كوردێك، كە لەشارەكەدا خواردنگەی داناوە و داوایان لێكردبوو خواردنگەكەی دابخات، دواتریش لەلایەن هێزە ئەمنیەكانی فەلوجەوە دەستدرێژیكاران دەستگیركران و خواردنگەكەشیان بۆ گەنجە كوردەكە كردەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    زه‌نگی‌ ساڵی‌ نوێی‌ خوێندن له‌ هه‌رێمی كوردستان لێدرا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشمەرگەیەكی دێرینی كۆمەڵی ئیسلامی گیانی لەدەستدا

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی یەكێتی لەهەولێر: پاراستنی باره‌گاكانمان له‌ ئه‌ستۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كاندایه‌

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    واده‌ی پێشكەشكردنی فۆڕمی وەرگرتن لە زانكۆ و پەیمانگاكان درێژناكرێتەوە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە كۆبوونەوەدایە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمشەو تەقە لەبارەگای لقی ٤ی پارتی کرا لە شەقامی سالم لە شاری سلێمانی

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    دهۆك.. دوو مامۆستای ئاینی لە وتاربێژی دوورخرانەوە

سەرەتا