17/08/2019
330 جار خوێنراوەتەوە
له‌پارێزگای هاتای توركیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەستبەسەر ٤٠ كیلۆگرام تلیاك گیرا
په‌یام
له قه‌زای ئاڵتنگۆزو سەر بە پارێزگای هاتای نزیك سنوور لەگەڵ سووریا، ٤٠ كیلۆگرام تلیاك له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا، دەستی بەسەردا گیرا.
پاشئه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی فه‌رمانده‌یی لیوای دووی سنوورپارێز له نزیك بنكه‌ی سنووری كییگۆره‌ن سەر بە قه‌زای ئاڵتنگۆزوی پارێزگای هاتای توركیا داوایان كرد ئۆتۆمبێلێك رابگیرێت كه جێگای گومان بوو، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه دوای راگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له ناوچه‌كه هەڵات.
دوای ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كه، ٤٠ كیلۆگرام تلیاك دۆزرایه‌وه. تیمه‌كان به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی شۆفێره هەڵاتووەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە