17/08/2019 265 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر.. باندێك ده‌ستگیركران به‌ناوی ئاسایشه‌وه‌ بازگه‌یان دانابوو ئوتومبێلێكیان رفاندبوو

په‌یام

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ 17ی 8 ی 2019 وردەکاری تاوانێکی رفاندن و دزیکردنی ئۆتۆمبێلێکی ئاشکراکرد، کە هەفتەی رابردوو ئەنجامدرابوو.

لیوای عه‌بدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان له‌باره‌ی رووداوێکی رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی تەیراوە، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی کردەوەو توانی لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکات".

راشیگه‌یاند: تۆمەتباران بەناوی (ع.س.س.)، تەمەن 26 ساڵ، (گ.ا.ب) تەمەن 26 ساڵ، دوای دەستگیرکردنیان دانیان نا بەتاوانەکەیاندا.

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر ئاشكراشیكرد: ئەو 2 تۆمەتبارە کاتژمێر 1:00ی شەو هەڵسابوون بە دانانی بازگە بە ناوی ئاسایش، دواتر رفاندن و دزینی ئۆتۆمبێلێک لە جۆری BMW لە چوار هاوڵاتی بەڕەگەز عەرەب کەوا بە مەبەستی گەشتکردن هاتبوون بۆ شاری هەولێر.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: له‌ ئێستادا به‌ بڕیاری دادوەر تۆمەتباران بەپێی ماددە 442 لە یاسای سزادانی عێراقی به‌ندكراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. به‌هۆی كۆرۆناوه‌ ئه‌نجومه‌نی فشار خۆپیشاندانه‌ به‌رفراوانه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ته‌ندروستی سلێمانی ژمارەی قەرەوێڵه‌كانی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا زیاد ده‌كات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هه‌رێم.. له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوو زیاتر له‌ 100 تووشبووی كۆرۆنا تۆماركراوه‌

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانی.. دوو کەسی دیکەی هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ناوچه‌كه‌ت بزانه‌

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو لە سلێمانی ٧٧ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    هه‌ولێر.. هاوڵاتیانی چه‌ند گوندێك له‌ ‌بازگه‌ی كه‌ڵه‌ك گردبوونه‌ته‌وه‌ و ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی دابه‌شكردنی زیاتر له‌ (150) هه‌زار ده‌مامك ده‌ستیپێكرد

سەرەتا