17/08/2019 117 جار خوێنراوەتەوە

بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ڕێژەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە

په‌یام

تا دێت فرۆشتنی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان ڕوو له‌ زیاد بون ده‌كه‌ن، له‌ دوایین ئاماردا بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رز بونه‌وه‌ی به‌ خۆیه‌وه‌ بینیوه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتێكی  Trategy anlytics كه‌ تایبه‌ته‌  به‌ ئاماره‌كانی بازاڕ و به‌رهه‌مه‌كان، ئاشكرای ده‌كات كه‌ له‌ چاره‌كی دووه‌می ئه‌مساڵدا بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ %44 و 12 ملیۆن یه‌كه‌ له‌ كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان له‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كان له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا فرۆشراون.

هه‌ر به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ كاتژمێری زیره‌كی   Apple watch ی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ لیستی پڕفرۆشترین كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی نیوه‌ی دووه‌می ئه‌مساڵدایه‌ و 5.7 ملیۆن یه‌كه‌ی لێ فرۆشراوه‌ . به‌دوای كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵدا، هه‌ر یه‌كه‌ له‌ كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی سامسۆنگی Fitbit دێن

بازاڕی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كان له‌ چاره‌كی دووه‌می ساڵی 2018 ه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه‌ له 8.6 ملیۆن یه‌كه‌ كاتژمێری زیره‌ك، له‌ چاره‌كی دوه‌می ئه‌مساڵدا ژماره‌كه‌ به‌رز بووه‌ته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ فرۆشتنی كاتژمیره‌ زیره‌كه‌كانی ئه‌پڵ له‌ ساڵی 2018 ملوێن یه‌كه‌ی لی فرۆشرابوو ئه‌مساڵ به‌ ڕێژه‌ی له‌ %40به‌رزبۆوه‌ 5.7 ملیۆن یه‌كه‌
ده‌رباره‌ی فرۆشتنی كاتژمێره‌ زیره‌كه‌كانی كۆمپانیای سامسۆنگ ، فرۆشتنی به‌رز بووه‌وه‌ به‌ ڕێژه‌ی %50‌.

وه‌ڕگێڕانی
باخان سابیر

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    نرخی مۆبایله ‌نوێیه‌كانی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    پوخته‌ی كۆنگره‌كه‌ی ئه‌پڵ

  • پێش 1 هەفتە

    هاردی "ئێس ئێس ئێچدی" چییه‌؟

  • پێش 2 هەفتە

    نۆكیا مۆبایلێك ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌ 27 ڕۆژ به‌بێ بارگاوی كردنه‌وه‌ كارده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    فه‌یسبوك ئه‌یه‌وێت ژماره‌ی لایكه‌كان بشارێته‌وه‌

  • پێش 2 هەفتە

    ئێران فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ''كیان''ی ناساند

  • پێش 2 هەفتە

    ئه‌پڵ سێ به‌رهه‌می نوێی ئایفۆن ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌

  • پێش 3 هەفتە

    گۆڕانی دروشمی فه‌یسبووك به‌كارهێنه‌ران ده‌ترسێنێت

سەرەتا