06/08/2021 638 جار خوێنراوەتەوە

ڕیگاكانی زیادكردنی شیری دایک

- د. پشدەر عەبدوڵا ئیسماعیل

رێگاکانی زیادکردنی شیری دایک بۆ تەندرووستیەکی باشتری منداڵەکەت

1. دایک دەبێت لە ڕووی دەروونیەوە خۆی ئاسوودە بکات، چونکە خەمۆکی و دوودڵی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی شیری دایک.

2. ئەبێ زوو زوو شیر بدەی بە منداڵەکە چونکە کاتێک منداڵ سنگی دایکی ئەمژێت ئەبێتە هۆی دەردانی دوو هۆڕمۆن، یەکێکیان دەبێتە هۆی زیادکردنی درووستکردنی شیر، ئەوەی تریان دەبێتە هۆی زیاتر دەردانی شیر.

3. دەبێ لەگەڵ هەر شیر پێدانێکدا، منداڵەکە لەهەر دوو لای سنگت شیر بخوات، ئەگەر هەستت کرد لە توانای دایە تەنها یەک لا بەتاڵ بکاتەوە و دواتر هیلاک ئەبێ و ناتوانێت ئەوەی تریان بەتاڵ بکاتەوە، دەبێ هەرکە هەستتکرد شیر خواردنی هێواش بووەتەوە بیبەیتە لاکەی تر.

4. دەتوانی مه‌ساج بۆ سنگت بکەیت لەکاتی شیر پێدانا، بۆ ئەوەی شیرە باشەکە بێتە دەرەوە و زۆرترین بڕی شیریش بێت.

5. دەبێ ڕێگەی شیر پێدانەکەت باش بێت.

6. نابێت مەمەوشکە و شیری قوتوو بەکاربهێنیت.

7. زیادکردنی هەندێک جۆری خواردن لەلایەن دایکەکەوە شیری دایک زیاد دەکات وەکو (سپێناخ، برنج، گێزەر، ماسی سەلەموون، پرتەقاڵ)

8. دەبێ هەوڵ بدات بڕێکی باش شلەمەنی بخوات و ئاویش بخواتەوە بەڵام نابێ فشار لەخۆی بکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    چۆن چاره‌سه‌ری لاوازی و كه‌میی كێشت ده‌كه‌یت؟

  • 11/09/2021

    ئایا پێدانی بڕێكی زۆر میوە تەندروستە بۆ مناڵ؟

  • 20/08/2021

    بالووكه‌ له‌ چییه‌وه‌ درووست ده‌بێت و چاره‌سه‌ری چییه‌؟

  • 19/08/2021

    نەخۆشی شەکرە و جۆرەکانی چیین؟

  • 16/08/2021

    شێرپەنجە چۆن درووست ده‌بێت؟

  • 06/08/2021

    ڕیگاكانی زیادكردنی شیری دایک

  • 30/07/2021

    هۆكاره‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی به‌ربڵاوی سكچوون و ڕشانه‌وه‌

  • 26/07/2021

    حەوت خواردن بۆ گەشەی قژ کە پێویستە ڕۆژانە بیخۆیت

سەرەتا