02/08/2021
399 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌شره‌ف غه‌نی: كشانه‌وه‌ی كتوپڕی ئه‌مریكا هۆكاری داڕمانی دۆخی ئه‌منیی ئه‌فغانستان بوو
پەیام
سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بڕیاری كتوپڕی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی به هۆكاری داڕمانی خێرای دۆخی ئه‌منیی وڵاته‌كه‌ی ده‌زانێت.
(ئه‌شره‌ف غه‌نی) سه‌رۆكی ئه‌فغانستان له میانی سه‌ردانێكی بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ڕایگه‌یاند: بڕیاری كتوپڕی ئه‌مریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هۆكاری داڕمانی خێرای دۆخی ئه‌منیی ئه‌فغانستانه.
(ئه‌شره‌ف غه‌نی) ڕایشیگه‌یاند: پێشتر ئه‌مریكییه‌كانم له لێكه‌وته‌كانی ئه‌و كشانه‌وه‌یه ئاگادار كردبووه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه "ئه‌وان پلانێكی شه‌ش مانگییان بۆ شكستپێهێنانی تاڵیبان ئاماده كردبوو".
ئه‌و وتیشی: ده‌بێت دان به‌وه‌دا بنێم كه تاڵیبان چیتر بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕێكخراو نییه و ئه‌زموونیان وه‌رگرتووه و له ئێستادا ئێمه له به‌رانبه‌ر سه‌ركردایه‌تییه‌كی ڕێكخراوداین له هاوپه‌یمانێتی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان له دوای هێرشی چه‌كدارانی تاڵیبان دێت بۆ سه‌ر پایته‌ختی هه‌رسێ ویلایه‌تی له‌شكرقا و قه‌نده‌هار و هیرات له كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوودا كه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توند ڕووی دا و به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی ئاواره بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە