02/08/2021
317 جار خوێنراوەتەوە
له‌به‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی دانیشتووانی قه‌زای زاخۆ له ڕووباری (خابیر) سوودمه‌ند نه‌بوون
پەیام
ڕوباری (خابیر) كه به درێژایی 14 كیلومه‌تر له نێو زاخۆدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام له‌به‌ر بوونی گه‌نده‌ڵی خه‌ڵك لێی سودمه‌ند نه‌بووه. چالاكوانانی زاخۆ ده‌ڵێن: له‌لایه‌ن چه‌ند به‌رپرسێكه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كه‌ناره‌كانی خابیردا گیراوه و له‌سه‌ر چه‌ند ناوێكی وه‌همی تاپۆكڕاوه، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری و گه‌شتیاری له‌سه‌ر ڕووباره‌كه دروست نه‌كرێت و خه‌ڵكیش كێشه‌ی كه‌م ئاوی هه‌بێت، و شاره‌وانیش نه‌توانێت ده‌وروبه‌ری ڕووباره‌كه پاك بكاته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە