02/08/2021
315 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری پێشوازیی له كونسوڵی گشتیی ژاپۆن کرد
پەیام
مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان پێشوازیی له ئه‌راكاوا میكیهیرۆ سه‌ركونسوڵی وڵاتی ژاپۆن له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له دیداره‌كه‌دا دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكراو جه‌ختیش له په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن كرایه‌وه.
هاوكات مامۆستا عه‌لی باپیر باسی باری سه‌خت و ناهه‌مواری هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، ئه‌مه‌ش له ده‌ره‌نجامی نادادگه‌ریی و سته‌م له داهاتی گشتیی كه وه‌ك پێویست ناگاته ده‌ست هاوڵاتییان كه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانمان ڕوو له وڵاتان بكه‌ن و بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی خۆیان ڕێگای سه‌خت بگرنه به‌ر.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، مامۆستا عه‌لی باپیر سیاسه‌ت و تێڕوانینی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی له‌مه‌ڕ پرسه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو، ئومێدیشی خواست هه‌رێمی كوردستان بتوانێت سوود له ئه‌زموونی وڵاتی ژاپۆن له بواره‌كانی پیشه‌سازیی و گه‌شه‌پیدانی وڵات، ببینێت.
سه‌ركونسوڵی گشتیی ژاپۆن سوپاسی مامۆستا عه‌لی باپیری كرد بۆ پێشوازیی گه‌رمی و ڕۆڵی كۆمه‌ڵی دادگه‌رییشی له گۆڕه‌پانی سیاسی له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، به‌رز نرخاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە