02/08/2021
247 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا: كارهكانی ئێران مایهی ههرهشهن
پهیام
وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن ئێرانی سەرکۆنە کرد و بەرپرسیاری کرد لە هێرشکردنە سەر کەشتییەکی
گواستنەوەی سەربە کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی لە زەریای هیندی و به ههڕهشه ناوی بردون.
ئەنتۆنی بلینکن
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەژێر رۆشنایی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتووە،
دڵنیان لەوەی هێرشی سەر کەشتی M/T Mercer Street لە ئاوە نێودەوڵەتییەکاندا کە گیانلەدەستدانی
دوو کەسی لێکەوتەوە، ئێران لە رێگەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانییەوە ئەنجامیداوە.
وەزیری دەرەوەی
ئەمریکا باسی لەوە کرد کە هێرشەکەیان بەتوندی ئیدانەکردووە و رایگەیاند ''مایەی
قبوڵکردن نییە، ئەو جۆرە کردانە هەڕەشەن لەسەر ئازادی گەڕان، گواستنەوەی نێودەوڵەتیی
و بازرگانیی''.
ئەنتۆنی بلینکن
هەروەها باسی لەوە کرد کە ئەمریکا لەگەڵ هاوبەشەکانیدا هەڵسەنگاندنی بۆ هەنگاوی
دواتر کردووە و لەگەڵ حکوومەتەکانی ناوچەکەدا راوێژی کردووە لەبارەی وەڵامدانەوەیەکی
گونجاوی هێرشەکە.
رۆژی ٢٩ی تەمووز
لە زەریای هیندی هێرشکرایە سەر کەشتییەکی گواستنەوەی ئیسرائیلی کە لە تەنزانیا-وە
بەرەو ئیمارات دەڕۆیشت و لە ئەنجامدا، دوو کارمەندی سەر کەشتییەکە کوژران.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە