01/08/2021 199 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ولێر...تۆمه‌تبارێك له‌كاتی دزیكردندا پۆلیسێكی هاتوچۆی برینداركرد

په‌یام

تۆمه‌تبارێك له‌به‌رده‌م به‌شی مۆڵه‌تی شۆفێری له‌ هه‌ولێر له‌كاتی دزینی ماتۆرسكیلێك رووبه‌رووی پۆلیسی هاتوچۆ ده‌بێته‌وه‌ و كارمه‌ندێك بریندارده‌كات.

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كیدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌،" لەدوای دوبارە بونەوەی دیاردەی دزینی ماتۆڕسسکیلی هاوڵاتیان لەبەردەم بەشی مۆلەتی شوفێری، و لەدوای بەدواداچون بۆحالەتەکە، ئەمڕۆ پلانێکی تۆکمە دانرا بۆدەستگیرکردنی تومەتبارەکە لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە، وەچەند کارمەندێکی هاتووچۆ لەبەشی مۆلەت کارەکەیان پێ سپێردرا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، " کاتژمێر نزیک 11ی سەرلەبەیانی توانرا کەسە تومەتبارەکە دەستنیشان بکرێت وهەوڵی دەستگیرکردنی درا، بەلام تومەتبارەکە ڕوبەڕوی کارمەندەکان بویەوە، بەدەمانچە تەقەی کرد لەدەرەنجامیش کارمەندێکی هاتووچۆی بریندار کرد".

پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای كردووه‌ تۆمه‌تباره‌كه‌ ویستوویه‌تی رابكات، به‌ڵام توانیویانه‌ به‌هاوكاری ئاسایش ده‌ستگیری بكه‌ن، له‌ئێستاشدا "تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌ ژێرلێكۆڵینه‌وه‌دایه‌".

پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر داواش له‌و كه‌سانه‌ده‌كات كه‌ ماتۆڕسكیلیان دزراوه،"سه‌ردانی‌ ئاسایش بكه‌ن و سكاڵا دژی تۆمه‌تباره‌كه‌ تۆماربكه‌ن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    خوێندكارانی زانكۆى راپەڕین لە گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای سیسته‌می په‌رێنه‌وه‌ (عبور)یان کرد

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرمیان.. دژی دەنگۆى داخستنی په‌یمانگاكانی ڕاهێنان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم، گردبوونه‌وه‌ ئەنجامدرا

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی چیای سارا رێكخراوێكی ژینگه‌یی هێنایه‌ ده‌نگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو کۆنگرەیەى لە هەولێر بۆ ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى عێراق و ئیسڕائیل کرا کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌خره‌ددین قادر: پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مان وه‌ك مه‌تبه‌خێك بۆ کوڵاندنى بڕیاره‌كانیان ده‌بینن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دهۆك.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەسعود بارزانی: لەساڵیادى ریفراندۆمدا دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ریفراندۆمه‌وە لە سه‌دا 51 ى خاكی كوردستان لەدەستدرا

سەرەتا