23/07/2021 1297 جار خوێنراوەتەوە

ره‌وه‌ند ویستی منداڵه‌كانی ڕزگاربكات، به‌ڵام خۆی گیانی له‌ده‌ستدا

په‌یام

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-7-2021 له‌ رووباری خه‌لان له‌ نزیك گوندی كونه‌ سیخوری خه‌لیفان، دوومنداڵ ده‌كه‌ونه‌ ئاوه‌وه‌ و باوكیان به‌مه‌به‌ستی رزگاركردنی ده‌چێته‌ نێو رووباره‌كه‌وه‌، به‌ڵام ده‌خنكێت و گیان له‌ده‌ستده‌دات.

ووتەبێژی بەرگری شارستانی سۆران هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ په‌یام پشتراستكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند،"هاووڵاتیەکە بۆ گەشت و سەیران هاتۆتە روباری خەلان خۆی و مناڵەکانی چوەتە نێو روبار و یاری کردووه".

بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری پەیام، چەند دانیشتووەکی گوندی کونە سیخوریش هەوڵی ڕزگارکردنیان دەدەن و دوو مناڵەکە لە ئاو دەردەهێنن بەڵام باوکی مناڵەکان خنکاوە و لە رووبار دەرهێنراو ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کرا.

هاوڵاتیەکە ناوی ره‌وه‌نده‌ و فەرمانبەرە ، له‌ زیندانی چاکسازی گەورانی هەولێر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    خوێندكارانی زانكۆى راپەڕین لە گردبوونه‌وه‌یه‌كدا داوای سیسته‌می په‌رێنه‌وه‌ (عبور)یان کرد

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەرمیان.. دژی دەنگۆى داخستنی په‌یمانگاكانی ڕاهێنان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی هه‌رێم، گردبوونه‌وه‌ ئەنجامدرا

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕینه‌وه‌ی دره‌خته‌كانی چیای سارا رێكخراوێكی ژینگه‌یی هێنایه‌ ده‌نگ

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو کۆنگرەیەى لە هەولێر بۆ ئاسایکردنەوەى پەیوەندییەکانى عێراق و ئیسڕائیل کرا کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌خره‌ددین قادر: پارتی و یه‌كێتی په‌رله‌مان وه‌ك مه‌تبه‌خێك بۆ کوڵاندنى بڕیاره‌كانیان ده‌بینن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دهۆك.. له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌ قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مەسعود بارزانی: لەساڵیادى ریفراندۆمدا دەستخۆشی لەو قارەمانانە دەكەم كە خۆیان نەچەماند

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    به‌هۆی ریفراندۆمه‌وە لە سه‌دا 51 ى خاكی كوردستان لەدەستدرا

سەرەتا