23/07/2021 689 جار خوێنراوەتەوە

تەندروستی جیهانیی داوا لە چین دەكات هاوكار بێت لە هۆكاری گواستنەوەی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ

پەیام

تەندروستی جیهانی داوا لە سەرجەم وڵاتان دەكات هاوكار بن لە بەدواداچوون بۆ سەرهەڵدانی كۆرۆنا، ئەمەش دوای ڕۆژێك دێت لە دوای ئەوەی چین رەتیكردەوە لە قۆناغی دووەمدا هاریكاری بكات.

تاریق یاسارڤیچ وتەبێژی تەندروستی جیهانی لە بارەی ڕێگرییەكانی چینەوە ڕایگەیاند كە بابەتەكە پەیوەست نییە بە سیاسەتەوە و وبەوەی كێ لۆمە دەكرێت، بەڵكو بۆ ئەوەیە تێ بگەین چۆن ئەو ڤایرۆسە گەیشتووە بە مرۆڤ، لەبەر ئەوە سەرجەم وڵاتان بەرپرسن لەوەی بە ڕۆحیەتێكی هاوبەشەوە هەماهەنگی بكەن.

ئەم لێدوانە لە كاتێكدایە كە بەرپرسێكی تەندروستی چین ئاشكرایكرد ڕێگریان كردووە لە قۆناغی دووەمی لێكۆڵینەوەكان بەهۆی ئەوەی گریمانەكان ئەوە لێكدەدەنەوە كە لە تاقیگەیەكی چینیەوە دزەی كردبێت.

لە قۆناغی دووەمی لێكۆڵینەوەكان بڕیار بوو تەندروستی جیهانی چەند تاقیگەیەكی وهان و ژمارەیەك بازاڕی ئەو وڵاتە بپشكنێت و وردەكاری بكات، بۆ ئەوەش داوای لە چین كردبوو هاوكار بێت و شەفافانە مامەڵە بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    دیموكراتەكان لە دەنگدانی پێشوەختەی كۆنگرێسی ئەمریكادا پێشەنگن

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    فەرەنسا.. شەپۆلێكی نوێی ناڕەزایەتییەكان دژی گرانیی بژێوی دەستی پێكردەوە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    خۆپیشاندانەكان لە ئەوروپا بەردەوامە و دەسەڵاتداران هەوڵی كپكردنەوەی دەدەن

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێنتاگۆن پەیمانگاكانی كۆنفۆشیۆسی چینی خستە لیستی دامەزراوە مەترسیدارەكانەوە

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    كۆریای باشوور پێشنیازی گفتوگۆ پێشكەش بە كۆریای باكوور دەكات

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: گەمارۆكانمان ئێرانی كردووە بە دەوڵەتێكی مایەپووچبوو و شكستخواردوو

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەواڵگریی ئەمریکا: ئێران هەوڵی تیرۆركردنی بەرپرسان و دیپلۆماتکارانی ئەمریکی دەدات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فەڕەنسا خۆی بۆ گەورەترین خۆپیشاندان بە ناوی "شەممەی تووڕەیی" ئامادە دەكات

سەرەتا