22/07/2021
267 جار خوێنراوەتەوە
عه‌ربه‌ت.. له ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه منداڵێك سووتا و زیان به خێمه‌ی ئاواره‌كان كه‌وت
پەیام
له كه‌مپی ئاواره‌كانی ئاشتی له ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت، ئاگركه‌وته‌وه و منداڵێكی ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵ گیانی له‌ده‌ست دا، هه‌روه‌ها خێمه‌ی چوار خێزان به ته‌واوه‌تی سووتان.
به وته‌ی به‌ڕێوبه‌ری كه‌مپی ئاشتی، كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه.
به وته‌ی به‌شێك له دانیشتوانی نێو كه‌مپه‌كه‌ش، ئه‌مه یه‌كه‌مینجار نییه ڕووداوی له‌م چه‌شنه ڕوو ده‌دات و، داوا ده‌كه‌ن لایه‌نی ئیداریی كه‌مپه‌كه گرفته هه‌نووكه‌ی و سه‌ره‌تاییه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به تایبه‌ت دانانی بنكه‌یه‌كی به‌رگریی شارستانی له نێو كه‌مپه‌كه‌یان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە