22/07/2021
508 جار خوێنراوەتەوە
رانیه.. ده‌زگای به‌خشین 14 سه‌ر ئاژه‌ڵی كردە قوربانی و بەخشییە نزیكه‌ی 250 خێزان
پەیام
له چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی قوربانیكردن، ده‌زگای خێرخوازیی به‌خشین هاوشێوه‌ی به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له نوسینگه‌ی رانیه 14 سه‌ر ئاژه‌ڵیان كرد به قوربانی و به‌سه‌ر نزیكه‌ی 250 خێزانی كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌سوكاری منداڵانی بێ باوكدا دابه‌شیان كرد.
به‌رپرسی نوسینگه‌ی ڕانیه‌ی به‌خشین ده‌ڵێت سوپاسی خێرخوازان ده‌كه‌ین كه متمانه‌ی خۆیان به ده‌زگای به‌خشین كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قوربانیان بۆ بكه‌ن، ئه‌وانیش به ئه‌مانه‌ته‌وه دابه‌شیان كردووه به‌سه‌ر كه‌مده‌رامه‌ت و كه‌سوكاری منداڵانی بێ باوكدا.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە