22/07/2021 344 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریکا ٥٠ ھەزار دۆلار بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان دەکات

پەیام

لە چوارچێوەی بەخشینە داراییەکانی ئەمریکا، حکوومەتی ئەو وڵاتە بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخانکرد.

بەگوێرەی هەواڵێک کە لە پەیجی کۆنسوڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە، حکوومەتی ئەمریکا بڕی ٥٠ ھەزار دۆلاری بۆ مۆزەخانەی سلێمانی تەرخان کرد.

ئاماژە بەوەشدراوە تەرخانکردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ دانانی پێشانگایەکی نوێیە بۆ نمایشکردنی ئەو پارچە شوێنەوارییانەی مۆزەخانەکە کە مێژووەکە یان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی پێش مێژوو.

لە هەواڵەکەدا جەخت لەوە کراوەتەوە ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە فراوانکردنی دەرفەتەکان بۆ کاری پێکەوەیی و ھەماھەنگی لەگەڵ کوردەکانمان بۆ پارێزگاریکردن لە شوێنەوارە بەنرخەکانی ھەرێمی کوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەرزی ناوخۆیی عێراق گەیشتووەتە 64 ترلیۆن دینار

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 975 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا دەست بەسەر یەك ملیار دۆلار دارایی دیجیتاڵی ئێراندا دەگرێت

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی دارایی: كورتهێنانی مووچه‌ به‌ قه‌رز پڕ كراوه‌ته‌وه‌

سەرەتا