21/07/2021 452 جار خوێنراوەتەوە

به‌مه‌به‌ستی رێگه‌گرتن له‌ كۆچی نایاسایی، توركیا دیوار و تاوه‌ری زیره‌ك له‌سه‌ر سنوری ئێران دروست ده‌كات

په‌یام

حوكمەتی توركیا دروستكردنی دیوار و تاوەری زیرەكی لە سەر سنووری نێوان توركیا و ئێران دەست پێكردووە كە لە قەزای چاڵدێرانی پارێزگای وان'ەوە دەست پێ دەكات و بۆ قەزای بایەزید لە پارێزگای ئاگری و قەزای گەڤەر لە پارێزگای هەكاری درێژ دەبێتەوە.

یوسف دورانی دینچ قائیمقایمی چاڵدێران، راگەیاند: "بەربەستە كۆنكرێتییەكان كە بەرزاییان سێ مەتر، پانییان دوو مەتر و 80 سانتیمە و كێشیان حەوت تۆنە لە رێگای ئامێرە تایبەتییەكانەوە لەو هێڵە سنوورییە جێگیر دەكرێن كە پێشتر ئامادەكارییەكانیان تەواو بووە".

دینچ ئاماژەی بەوە دا كە لە كاتێكدا كارەكان بە درێژایی سێ كیلۆمەتر لە 63 كیلۆمەتر قەزای چادێران تەواو بوون، هەوڵەكان بەردەوامن بۆ تەواوكردنی بەشەكانی دیكە و وتی: "هاوتەریب لەگەڵ ئەوەیشدا كارەكانی هەڵكۆڵین لەسەر سنوور بەردەوامن. تاكو ئێستا  110 كیلۆمەتر خەندەق هەڵكەندراوە و ژمارەیەك لە تاوەرەكانیش بونیاد نراون".

حكومەتی توركیا  دەڵێت: بەمەبەستی رێگەگرتن لە كۆچی نایاسایی، ئەنجامدانی كاری نایاسایی و رێگری لە چالاكی چەكدارانی پەكەكە دیوارەكە، دروست دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ئێوارەی ئەمڕۆوە بارانی کەم و هەورەبرووسکە دەست پێ دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    کەشناسی: سبەینێ لە چەند ناوچەیەکی هەرێم باران و هەورەبروسکە دەست پێ دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاپۆرت؛ دوو ساڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا تێده‌په‌ڕێت، په‌رله‌مان په‌ك خراوه‌ و حكومه‌تیش پێك نه‌هێنراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران کرایە قیست

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    لیژنەی فەتوای هەرێم وەرگرتنی فەتوا لە زیرەكی دەستكرد بە نادروست دەزانێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سنە.. لە شەش مانگدا 600 هێكتار لە دارستان و لەوەڕگا سوتاون

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما ۲ تا ٤ پلە دادەبەزن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەكارهێنانی ماتۆڕسكیل لە شەواندا لە گوندەكانی داقووق قەدەغە كرا

سەرەتا