2 رۆژ پێش ئێستا 243 جار خوێنراوەتەوە

وته‌بێژی تاڵیبان: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت

په‌یام

وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان، زه‌بیحوڵڵا موجاهید رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان به‌ تایبه‌ت داوای پشتیوانی له‌ وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به‌ شێوه‌ی ئاشتییانه‌ و خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت.

موجاهید به‌ TRT Arabiی راگه‌یاند ئه‌وان به‌ تایبه‌ت داوای پشتیوانی له‌ وڵاتانی ئیسلامی ده‌كه‌ن بۆ كۆتایی هێنان به‌ جه‌نگ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به‌ شێوه‌ی ئاشتییانه‌.

زه‌بیحوڵڵا موجاهید داكۆكی له‌وه‌ كرد كه‌ كێشه‌كانی ئه‌فغانستان به‌ دامه‌زراندنی حكوومه‌تێكی ئیسلامی به‌رفراوان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و بۆ هێنانه‌دی ئاشتی و ئاسایش ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ن.

ناوبراو به‌ ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه‌ خوازیارن په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ توركیا هه‌بێت، گوتی: "توركیا برای ئێمه‌یه‌. زۆر خاڵی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ له‌ رووی باوه‌ڕدارییه‌وه‌. ده‌مانه‌وێت توركیا واز له‌ رابردوو بهێنێت و بۆ داهاتوو بڕوانێت. دواتر ده‌شێت ده‌ست به‌ دانوستان بكرێت".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 19 خولەک پێش ئێستا

    لە رٍێی بەرنامەیەكی ئیسرائیلییەوە ژمارەیەك دەوڵەت سیخوڕییان بەسەر كەسایەتییەكانەوە كردووە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستی جیهانیی داوا لە چین دەكات هاوكار بێت لە هۆكاری گواستنەوەی كۆرۆنا بۆ مرۆڤ

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆل ستریت جۆرناڵ: مانەوەی هێزە ئەمەریكییەكان لە عێراق تەنیا بۆ پشتیوانیی لۆجێستیی و هەواڵگریی دەبێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بزوتنەوەی تاڵیبان: ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی كردووین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    راوێژكارێكی تره‌مپ، به‌تۆمه‌تی به‌رتیل وه‌رگرتن و سیخوڕی بۆ ئیمارات، ده‌ستگیركرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تایوان...هۆشداریی لە روودانی شەپۆلێكی نوێی لافا و زریان دەدرێت

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ١٠٦ بەشداربووی ئۆڵۆمپیاتی تۆكیۆ تووشی كۆرۆنا بوون

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    به‌له‌مێك به‌ 45 سه‌رنشینه‌وه‌ ژێرئاو كه‌وت

سەرەتا