21/07/2021 629 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین: وه‌ستایه‌كی هه‌ڵكه‌ندنی بیر به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی تی ئێن تی گیانی له‌ده‌ستدا

په‌یام

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گیان له‌ده‌ستدانی هاوڵاتییه‌ك و برینداربوونی دوانی دیكه‌ی به‌ هۆكاری ته‌قینه‌ی تی ئێن تی ڕاگه‌یاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند، کەمێک پێش ئێستا تەرمێک بەناوی م. س. ح لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی گوندی سەیدئه‌حمەدان لەگەڵ 2 برینداری تر گەیەندرانە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ، کە لەکاتی هەڵکەندنی بیری دەستی ویستویانە تی ئێن تی بەکاربێنن و دەستبەجێ پێیاندا تەقیوەتەوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە لەکاتی تەقینەوەکەدا کوڕێکی بریندار بووە کە تەمەنی 8 ساڵە لەگەڵ مێردمنداڵێکی تر کە تەمەنی 16 ساڵە و بە ڕۆژانە ئیشی بۆ ناوبراو کردووە.

ڕونیشیكرده‌وه‌، قوربانییەکان وەستای هەڵکەندنی بیر بوون و لەکاتی کارکردن بۆ خاوەن باخێک تی ئێن تی ـیان بەکارهێناوە، بەوتەی خاوەن باخەکەش "ئەوانی بەکرێ گرتووە تا بیری دەستی بۆ هەڵکەنن، بەڵام لەناو بیرەکە گەیشتونەتە شاخ و ویستویانە بە سود وەرگرتن لە TNT شاخەکە بشکێنن، بەڵام پێیاندا تەقیوەتەوە.

پۆلیسی ڕاپه‌ڕین وتیشیباری تەندروستی بریندارەکان جێگیرە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلی باران و هه‌وره‌برووسكه‌ هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    کارەبای سلێمانی: پارەی کارەبا نەدەن؛ کارەباتان دەبڕێت و بۆ هەڵکردنەوەی ٢٤ کاتژمێر یان زیاتری دەوێت

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاپۆرت.. مامەڵەی نایەکسانی دەزگا ئەمنییەکان لەگەڵ تۆمەتباران ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ بوه‌ته‌وه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ شه‌پۆلی باران بارین ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌سرور بارزانی: لەگەڵ بەغدا لە گفتوگۆداین و هێشتا نه‌گه‌یشتوینه‌ته‌ ئه‌نجامی كۆتایی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا و هەولێر لەسەر دانانی خشتەیەكی كاتی بۆ چارەسەری كێشەكان ڕێككەوتن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    یەكەم گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆكەوانی نێوان هەرێم و عوممان ئەنجامدرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەغدا و هەرێم تائێستا لەسەر یاسای بودجە ناكۆكن و نەگەیشتوونەتە ڕێككەوتن

سەرەتا