21/07/2021 464 جار خوێنراوەتەوە

مارکا چارەنووسی هازارد بۆ وەرزی داهاتوو ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت

ئیدین هازاردی بەلجیکی نایەوێت ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی جێبهێڵێت و بە پەرۆشەوەیە بۆ ئەوەی لە ژێر سەرپەرشتی کارلۆ ئانچلۆتی کار بکات.

هازارد لە هاوینی 2019 بە نزیکەی 110 ملیۆن یۆرۆ لە یانەی چێڵسی لەندەنییەوە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدریددەوە کردووە، لە ماوەی ئەم دوو وەرزەشدا یاریزانە بەلجیکییەکە بەهۆی زۆری پێکانەکانییەوە تەنیا بەشداری 43 یاری کردووە و پێنچ گۆڵی بۆ یانەی شاهانە تۆمار کردووە.

هەرچەندە گرێبەستەکەی هازارد تا هاوینی 2024 درێژەی هەیە، بەڵام بەهۆی پێکانە زۆرەکانییەوە بەردەوام باس لەوە دەکرێت بە ناچاری دەبێت یانەکە جێبهێڵێت، بەڵام لە نوێترین هەواڵدا سەبارەت بەو یاریزانە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی شاهانە ئاماژە بەوە دەکات، هازارد خۆی بە قەرزاری هاندەرانی قەڵای سپی دەزانێت و هەر لەبەر ئەوە ئارەزوو دەکات بۆ وەرزی داهاتوو لە یانەی ڕیاڵ مەدرید بمێنێتەوە و بەرزترین ئاست پێشکەش بکات.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو، سەرەڕای ئەوەی تا ئێستا هازارد لەگەڵ کارلۆ ئانچلۆتی کاری نەکردووە، بەڵام زۆر بە پەرۆشەوەیە تا ئەوەی لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرە ئیتاڵییە مەشقەکانی دەست پێبکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

سەرەتا