21/07/2021
391 جار خوێنراوەتەوە
قایمقامیه‌تی سلێمانی له ڕۆژی دووه‌می جه‌ژندا چه‌ند ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات
په‌یام
له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربانی پیرۆز، به‌هۆی سه‌رپێچی كردن و پێشێلكردنی ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان، قایمقامیه‌تی سلێمانی چه‌ند ماركێت و خواردنگه‌یه‌ك داده‌خات.
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگه‌یاند، بەهۆی دانانی ئاوی لەدەبەنراو لەشوێنی گەرم و بەرتیشکی خۆر، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی مارکێتی وان و ماركێتی مازوخ لە گەڕەکی سەرچنار داخست.
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "بەپێی رێنماییەکانی تەندروستی پێویستە خواردن و خواردنەوە دور لە تیشکی خۆر بگوازرێتەوە، وەهەروەها شوێنی عەمبارکردنەکەی فێنک بێت و لە (25) پلەی سەدی تێپەڕنەکات، بەرزی پلەی گەرما لەگەڵ تیشکی خۆر هۆکارن بۆ کارلێککردن لە نێوان دەفرەکە و ئەو خواردن و خواردنەوەی لەناویدایە، ئەمەش زیان بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و بەکارهێنەر توشی شێرپەنجە دەکات."
له لایه‌كی دیكه‌وه ڕایگه‌یاند، بەهۆی پابەندنەبون بەمەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی شاورمەی سولی گراند لە شەقامی سالم (سەهۆڵەکە)ی شاری سلێمانی دادەخات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە