21/07/2021 362 جار خوێنراوەتەوە

نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا ناجێگیره‌

په‌یام

یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە ‌کرا.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به‌رز بووه‌وه‌ بۆ ٦٩ دۆلار و ٧٣ سەنت و بە ٦٩ دۆلار و ٣٥ سەنت رۆژەکەی تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٣١دا بە بەراورد بە کاتی داخستن بە رێژەی لەسەدا ٠،٥٣ دابه‌زینی بەخۆیەوە بینی و بە ٦٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھاوکات یەک بەرمیل خاوی تێکساس بە ٦٦ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشرا.

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بەتایبەتی جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا کاریگەری نەرێنیی لەسەر داخوازی لەسەر نەوت دروست کردووە، هەروەها دوای بڕیاری گرووپی ئۆپیک پڵاس بۆ بەرزکردنەوەی بەرهەم لە مانگی ئابەوە نیگەرانیی زیادبوونی خستنەڕووی نەوتی بۆ بازاڕ دروستکردووە کە ئەوانەش کاریگەرن لەسەر دابەزینی نرخەکەی.

سەرلەنوێ بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە جۆری دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتایبەتی لە ئەورووپا و ئاسیادا، بووەتە هۆی گرتنەبەری رێکاری نوێ لە زۆرێک لە وڵاتاندا، ئەوەیش ئومێدەکانی بۆ هەستانەوەی تەواوەتی ئابووریی کەمکردووەتەوە و کاریگەری لەسەر نرخی نەوت دروستکردووە بە ئاراستەی دابەزینی.

ئاماژە بەوە دەدرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٦٩ دۆلار و ١٦ سەنت بۆ ٦٩ دۆلار و ٤١ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٦٨ دۆلار و ٩١ سەنت بۆ ٦٨ دۆلار و ٦٦ سەنت بمێنێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    قەبارەی نەوتی گواستراوە لە ڕێگەی بۆریی هەرێم بۆ 500 هەزار بەرمیل بەرز بووەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    "پارەی موچەی مانگی 10 دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم"

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 933 هەزار دینارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 113 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە و زێڕیش دابەزینێكی بەرچاوی بەخۆوە بینی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 947 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە سەرووی 116 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نرخی دراوه‌ جیهانییه‌كان له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

سەرەتا