21/07/2021 667 جار خوێنراوەتەوە

یاریزانێکی بەرشەلۆنە ڕەتیدەکاتەوە یانەکە جێبهێڵێت

پەیام سپۆرت

بریکارەکەی مارتین برایسوایتی دانیماڕکی مانەوەی یاریزانەکەی لە ڕیزەکانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی داهاتوو دووپاتکردەوە.

میدیاکانی کەتەلۆنیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو باسیان لەوە دەکرد، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت دەستبەرداری تواناکانی برایستوایتی هێرشبەر ببێت.

بەڵام لە وەڵامی ئەو پڕوپاگەندانەدا حەسەن ستینکای بریکاری یاریزانە دەنیماڕکییەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی ئاس دەڵێت: برایسوایت یەکیک بوو لە باشترین یاریزانەکانی یۆرۆی 2020 و داتا و ژمارەکانی باوەڕپێنەکراو بوو، دووبارەشی دەکەینەوە لە بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت.

لە درێژەی قسەکانیدا بریکارەکەی برایستوایت ئاماژەی بەوە کرد، لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئێستا مارتین توانیوێتی هەموو چەندین خولەکی زۆر باش یاری بکات و لە یانەکە هەست بە ئاسوودەیی دەکات.

لە کۆتایی قسەکانیدا حەسەن ستینکای بریکار دەڵێت: برایسوایت لە گەورەترین یانەکانی جیهان یاری دەکات و لەگەڵ یەکێک لە باشترین ڕاهێنەرەکانی جیهان کار دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    چارەنووسی مباپێ بۆ یاریکردن لە کلاسیکۆ یەکلا دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەمەقاڵێی نێوان ڕودیگێر و کارێراس گۆڕاوە بۆ پێکدادانی دەستی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید تواناکانی یاریزانێکی گرنگی بۆ کلاسیکۆ لەدەست دا

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ژووری جلگۆڕینی ڕیاڵ مەدرید لە نێوان کڵۆپ و مۆرینیۆ خۆیان یەکلا کردووەتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • پێش 2 هەفتە

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • پێش 2 هەفتە

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 2 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

سەرەتا