19/07/2021 424 جار خوێنراوەتەوە

چێڵسی پلانێکی تایبەتی بۆ گواستنەوەی هالاند داڕشتووە

پەیام سپۆڕت

یانەی چێڵسی لەندەنی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری یانەی بوروسیا دۆڕتمۆندی بە ئامانج گرتووە و لە پێناو کڕینی ئەو هێرشبەرە نەرویجییەش ئامادەیە هێرشبەرێکی یانەکەی بفرۆشێت.

ڕۆژنامەی سکای ئەڵمانیا لە هەواڵێکی تایبەتدا سەبارەت بە پلانەکانی یانەی چێڵسی بۆ مێرکاتۆی هاوینە ئاشکرای دەکات، بەرپرسانی یانەی بلوز بە جددی بیر لە گواستنەوەی هالاند دەکەنەوە و بۆ ئەوە مەبەستەش پلانیان داناوە تیمیۆ ڤێرنەری هێرشبەر بفرۆشن و ئەو پارەیەی لە فرۆشتنی ئەو یاریزانە ئەڵمانییە دەستیان دەکەوێت لەگەڵ بڕێک پارەی دیکە گواستنەوەی هالاندی پێ ئەنجام بدەن.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، ئیدارەی چێڵسی لاری لە فرۆشتنی ڤێرڤەر نییە ئەمەش پاش ئەوەی یاریزانەکە وەرزی ڕابردوو لە کۆی 35 یاری پرێمەرلیگ کە بەشداری کرد بوو تەنیا پێنچ گۆڵی تۆمار کرد، بەڵام خودی ڤێرنەر وەرزێک پێش ئەوەی پەیوەندی بە چێڵسییەوە بکات بە درێسی یانەی لایبزیگەوە لە خولی ئەڵمانی توانیبووی 28 گۆڵ تۆمار بکات.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، نرخی هالاند لە ئێستای بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان بە نزیکەی 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت، هەرچی یانەی چێڵسییە دەیەوێت لە فرۆشتنی ڤێرنەردا نزیکەی 40 ملیۆنی یۆرۆی دەست بکەوێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی پێشووی ئینتەر: مێسی ئۆفەرێکی 500 ملیۆن یۆرۆیی ڕەتکردەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی گەڕانەوەی ڕۆدریگۆ بۆ یاریگاکان دیاری دەکرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچیلۆتی بڕیاری کۆتایی نێمار بۆ ماڵئاواییکردن لە یاریی نێودەوڵەتی ئاشکرا دەکات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک بڕیاریداوە لە سێ یاریی داهاتوو ڕافینیا بپارێزێت

  • پێش 1 هەفتە

    دیکۆ هۆکاری نەهاتنی بێرناردۆ و ئالڤارێز ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    لاپۆرتا هەڕەشە دەکات

  • پێش 1 هەفتە

    پێشهاتێکی سەرنجڕاکێش سەبارەت بە داهاتووی سکالۆنی لەگەڵ ئەرجەنتین بڵاو دەبێتەوە

  • پێش 1 هەفتە

    ئارسیناڵ کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سێ یاریزانە سەرەکییەکەی دەکات

سەرەتا