18/07/2021
316 جار خوێنراوەتەوە
ساڵانە تورکیا بڕێکی زۆر تەماتەی وشک هەناردەى دەرەوە دەکات
پەیام
ته‌ماته‌ی وشك یه‌كێكه له‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییانه‌ی ساڵانه توركیا بڕێكی زۆری لێ هه‌نارده ده‌كات، له شارۆچكه‌ی تۆربالی سه‌ر به پارێزگای ئیزمیر كه یه‌كێكه له ناوچه‌كانی سه‌ر ده‌ریای ئیجه، ئه‌و ته‌ماتانه‌ی له مانگی ته‌مووزدا كۆده‌كرێنه‌وه له‌به‌ر تیشكی خۆر وشكده‌كرێنه‌وه و دواتر بۆ نزیكه‌ی 60 وڵات هه‌نارده ده‌كرێن.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ژووری بازرگانی تۆربالی، عه‌بدولوه‌هاب ئۆڵگون، رایگه‌یاند: له‌م وه‌رزه‌دا له 40 هه‌زار دۆنم زه‌ویدا ته‌ماته‌یان چاندووه و له سه‌دا 80ی ته‌ماته‌كان ده‌كرێنه دۆشاو و له‌سه‌دا 20یشی وشكده‌كرینه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد به‌هۆی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافییه‌وه ته‌ماته‌ی وشكی شارۆچكه‌كه‌یان تام و چێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بازاڕه ناوخۆییه‌كاندا خواست له‌سه‌ری كه‌مه زۆربه‌ی ته‌ماته‌كان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌كرێن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی یه‌كێتی هه‌ناردنكارانی ناوچه‌ی ئیجه، توركیا له ساڵی 2020دا به به‌های 83 ملیۆن دۆلار ته‌ماته‌ی وشكی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە