17/07/2021
269 جار خوێنراوەتەوە
ئەفریقای باشوور.. ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی توندوتیژییەکانەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە ٢١٢ کەس
پەیام
ژمارەی ئەو کەسانەی كە بەھۆی رووداوە توندوتیژییەکانی ٦ رۆژى رابردووى کۆماری ئەفریقای باشوور گیانیانلەدەستداوە بۆ ٢١٢ کەس بەرزبوویەوە.
بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە حکوومەتی ئەفریقای باشوور بڵاوکراوەتەوە، لە ئەنجامی رووداوەکانی توندوتیژی و تاڵانکردن لە پارێزگاکانی گاوتێنگ و کوازولو ناتال، ٢١٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.
لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە سەدان کەس بەھۆی رووداوەکانەوە دەستگیرکراون.
ھاوکات ناسەقامگیری لە شاری کوازولو ناتال کە خاڵی سەرھەڵدانی رووداوەکان بوو ھێشتا بەردەوامە.
بەڵام رووداوە توندوتیژییەکان لە شاری گاوتنیگ ھێور بووەتەوە و ژیان لە شاری جۆھانسبورگ کە گەورەترین شاری وڵاتەکەیە بەڕێژەیەکی بەرچاو ئاسایی بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە