پێش 1 هەفتە 166 جار خوێنراوەتەوە

بۆچی ئێمە کەلوپەلە بەکارنەهاتووەکان فڕێ دەدەین؟

ساڵانی ڕابردوو لە ٢٩ی تەمووزەوە خەڵکی چاڵێکیان بەکار دەهێنا، چەندین ساڵ سودیان لە سەرچاوەکەی بینی، لە پیشەسازیەوە بۆ وزەی خێزانی ئێمە هێشتا پاشماوە بەرهەم دەهێنین، چۆن زۆرترینی ئەوەی هەمانە بە کارامەیی بەکاریدەهێنین بۆ ئەوەی ببین بە میوانێکی باشی سەر زەوی؟

بۆچی ئێمە کەلوپەلە بەکارنەهاتووەکان فڕێ دەدەین؟

گرتەیه‌كی ڤیدیۆیی ئەو کەلوپەلە نوێیانەی کە لە ناوەندی لۆجستی ئەمازۆن لەناودەچن، ناڕه‌زایه‌تیی گشتی لێدەکەوێتەوە. ئەڵمانیا لەناوچونی کەلوپەلە زیانلێنەکەووتوەکانی قەدەغەکرد. بەڵام ئایا ئەمە جێبەجێ کراوە؟ چی دەربارەی ئەو نەخۆشیانەی کە بە هۆی زیادەڕەویەوە دروست بووە؟

 

پلاستیک: بارێک لە خۆڵ و خاشاک
لە هەموو شوێنێک هەن. ساڵانە سەدان ملیۆن تۆن بەرهەم دەهێندرێن و پلاستیک یەکێکە لە بەرهەمە بێشوومارەکان لە کۆکردنەوەی خاشاکدا. وەک هەموومان دەزانین ئەمە بە یەک جار کۆتایی نایەت بەڵکو وردە وردە کەم دەکات.

جیهان نوقمی زبڵی پلاستیکی دەبێت.

 

بە هەڕەمەکی خاشاک فڕێمەدەرە ناو زبڵدان؟ دەتوانیت!

ئەڵمانەکان ساڵانە تێکڕای ٥٠٠ کگم پاشماوە بەرهەمدەهێنن. جۆر، دوبارە بەکارهێنانەوە،  دوبارە سود وەرگرتنەوە، و دوبارە فرۆشتنەوەی کەلوپەلە بێکەڵکەکان لە بەشی پاکوخاوێنی هامبۆرگ .

 

وزە: چۆن پاشەکەوتی بکەین؟

هەموو کەسێک  دەزانێت کە پێویستە وزە پاشەکەوت بکەین. بەڵام لە راستیدا چۆن دەکرێت؟  و ئایا دەستکەوتەکان بە شێوەیەکی دادوەرانە دابەشدەکرێن؟ کلۆدیا کێمفێرت پێشەنگ لە شارەزای کەشوهەوای ئەڵمانیا بە کێشەکان دەزانێت وبژاردەکان ڕووندەکاتەوە.

 

چ وزە بە فیڕۆچونێکە!

لەسەر ئاستی جیهان، خواستمان بۆ ئۆنلاین بوون ٢٤/٧ (full time)  دەبێتە هۆی لەدەست چوونی بلیۆنان وزە kw/h. خێزانێک بە تێکڕایی چەندێک وزە بەکاردەهێنێت لە ڕۆژێکدا؟ بۆچی بازرگانی بە پێی پێویست وەبەرهێنان ناکات لە تەکنەلۆژیای پاشەکەوت کردنی وزەدا؟

 

دروست کردنی باڵەخانەی بەرز بە دار

زۆربەی باڵەخانە شارستانیەکان کۆنکرێت و پیشەسازی چیمەنتۆ بەکاردەهێنرێت،  ئەمەش دەبێتە هۆی زیاد بوونی دەردانی دوانە ئۆکسیدی کاربۆن لە فڕۆکەی بازرگانی. چی دەربارەی کەشوهەوای سروشتی دارەکان؟ بەرلین بە بەکارهێنانی ماددەی سروشتی هاوکاری ژمارەیەک لە باڵەخانەکان دەکات.

 

سەرچاوە: سایتی m.dw
وەرگێڕانی : سوهام سەلام، شانیا سەعدون  

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هۆتێلێك له‌ سوید به‌ ته‌واوی پێداویستییه‌كانی ناویه‌وه‌ له‌ به‌فر درووستكراوه‌

  • پێش 1 هەفتە

    بۆچی ئێمە کەلوپەلە بەکارنەهاتووەکان فڕێ دەدەین؟

  • پێش 1 هەفتە

    سێ ڕێگە بۆ زاڵبون بەسەر ترسدا

  • پێش 2 هەفتە

    شاری نغرۆبووی ناو ده‌ریای (بایا)، بووه‌ته‌ ناوه‌ندێكی توێژینه‌وه‌ی مێژوویی

  • پێش 2 هەفتە

    هۆكارەكانى كەوتنەوەى ئاگر لەناو ئۆتۆمبیلەكاندا

  • پێش 3 هەفتە

    نزگه‌ره‌ له‌ چییه‌وه‌ دروست ده‌بێت و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین؟

  • پێش 4 هەفتە

    چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌باره‌ی مار بزانه‌

  • پێش 4 هەفتە

    سبه‌ینێ 2021.6.21 لە نیوەگۆی باكوور یەكەم رۆژی وەرزی هاوینه‌

سەرەتا