15/07/2021 1484 جار خوێنراوەتەوە

تایبەتمەندیەکانی زنجیرەی ئایفۆن 13 ئاشکرا کرا

زنجیرەی  iPhone 13خرایە بەردەست بە دوو ڕەنگی ڕەش و گۆڵد.

دزەپێکەرێک لە تویتەر وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوە کە بانگەشەی ئەوە دەکات چوار ڕەنگ و مۆدیلی سێ کامێرای دواوەی iPhone 13 pro max نیشان دەدات. دیزاینەکەی تەواو هاوشێوەی iPhone 12 pro max بێجگە لە بژاردەی ڕەنگەکەی. واچاوەڕوان دەکرێت کە ئەپڵ لە زنجیرەیiPhone 13 ی داهاتوو چوارمۆدێلی نوێی iPhone 13, iPhone 13 mini, iPhone 13 Pro, iPhone 13 Pro Max لە کۆتایی ئەمساڵدا ئاشکرا بکات.

هەرچەندە ئەپڵ هیچ زانیاریەکی بڵاو نەکردۆتەوە لەسەر زنجیرەی  iPhone 13ی داهاتوو، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی دزەپێکردنی هەبووە کە ئاماژە بە دیزاینەکە و هەندێک تایبەتمەندی دەکات. نوێترین دزە پێکردن لە بەکارهێنەری Apple Tomorrow وە دێت لە تویتەر کە دوو وێنەی ئایفۆن  iPhone 13 Pro Maxبە چوار ڕەنگی (ڕەشی مات، مرواری، ڕۆز، سەنسێت گۆڵد) بڵاوکردەوە. مرواری و سەنسێت گۆڵد پێدەچێت دوو ڕەنگی نوێ بن وەک ئەوەی ئەپڵ مۆدێلی ڕەشی مات و ڕۆز گۆڵدی لە ڕابردوودا پێشکەش کردوە.

ڕەنگی سەنسێت گۆڵد وادیارە سێبەرێکی تۆختری لە گۆڵد هەیە بە بەراورد لەگەڵ گۆڵد ڕۆز یان هەڵبژاردەی گۆڵدی ئێستا کە بۆiPhone 12 Pro Max  بەردەستە. ڕەنگی مرواری هاوشێوەی بژاردەی سلڤەر بەردەستە.

سەبارەت بە دیزاینی مۆبایلەکە، مۆدێلی کامێراکە وا دەردەکەوێ کە سێ سانسۆر لە خۆ دەگرێت، هەروەک شێوەی iPhone 12 Pro Max. هەروەها فلاشێکی بچوک و سانسۆری LiDAR لە هەمان شوێندا هەیە.

هەواڵێکی نوێ بانگەشەی ئەوەی کرد کە مۆدێلی iPhone 13 pro دەتوانرێت بەردەست بێت لەگەڵ کامێرای گرنگی   گەورەتر بە بەراورد بە ئەوانەی پێشتر. ئەمە ئەوە نیشان دەدات سانسۆری کامێرا لە مۆدێلی iPhone 13 pro بەکارهاتووە و دەکرێت گەورەتر بێت. هەروەها سەرەتای ئەم مانگە، هەواڵی ئەوە بڵاوکرایەوە کە زنجیرەیiPhone 13 pro  دەکرێت پاڵپشتی بارگاوی کردنی خێرا بکات لە ڕێگەی وایەرلێسەوە کە پێکدێت لە کۆیلێکی بارگاویکردنەوەی گەورەتر.

سەرچاوە: سایتی  Gadgets360

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

  • پێش 3 هەفتە

    بەهۆى شاردنەوەى چەند ڕاستییەک لەسەر زیانەکانى سۆشیاڵمیدیا سکاڵا لەدژى کۆمپانیاى مێتا تۆماردەکرێت

  • پێش 4 هەفتە

    درۆنی سەربازیی چۆن دەتوانێت لەئاسماندا شاراوە بێت؟

  • 08/11/2025

    بە تۆمەتی هاندان بۆ خۆكوشتن، سكاڵا دژی كۆمپانیای ئۆپن ئەی ئای تۆماركراوە

  • 14/09/2025

    له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوه‌وه‌ هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت ده‌كرێن به‌ كێبڵی فایبه‌ر ئۆپتیك

  • 08/09/2025

    ئاسیاسێڵ بۆ یەکەمجار لە عێراق خزمەتگوزاری پەیوەندیی دەنگی دەخاتە بەردەست

  • 28/08/2025

    وەزارەتی گواستنەوەی عێراق سەرجەم هێڵەكانی ئینتەرنێت دەكات بە كێبڵ (فایبەر ئۆپتیك)

  • 13/04/2025

    ئه‌مریكا هاورده‌ی ئه‌لیكترۆنی و مۆبایلی زیره‌ك له‌ چینه‌وه‌ له‌ پێناسی گومرگبی نوێ ده‌به‌خشێت

سەرەتا