15/07/2021 705 جار خوێنراوەتەوە

سێ ڕێگە بۆ زاڵبون بەسەر ترسدا


ئەگەر تاكه‌ هۆكارێك هەبێت لەم جیهانەدا کە ڕۆژانە ملیۆنان خەڵک دوودڵ بکات لەوەی کە گەشە بکەن وەک تاکێک، و پلەی بەرز بەدەست بێنن و بگەنە باشترین ئاستی خۆیان، بە دڵنیاییەوە ترسە.

تاکە شتیک کە ده‌بێت ئێوە لێی تێبگەن ئەوەیە ترس هەستێکی تەواو ئاساییە. هەتا باشتریین ئەزمون ناوبەناو لە ترسەوە وەردەگیرێت. نهێنییەکە لەوەدایە کە نەهێڵیت ترس بەسەرتدا زاڵ بێت و دودڵت بکات لە ئەنجامدانی کارەکانت و دواکەوتنی ئەو ئامانجەی مەبەستتە لە ژیانت.
لێرەدا چەند ڕێگەیەکتان نیشان دەدەم بۆ زاڵبون بەسەر ترسدا بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ.

١. مێشکت بارگاوی بکەرەوە. بارگاوی کردنەوەی مێشکت یەکێکە لە باوترین ڕێگەکان بۆ زاڵبون بەسەر ترسدا و پەرەدان بە بوێری پیویست بۆ هەنگاونان بەرەو ئەو پێگەیەی کە دەتەوێ. پەڕتوکە هاندەرەکان بخوێنەوە تا یارمەتیت بدەن لە کردنە دەرەوەی ئەو خەیالە نەرێنییانەی کە لە مێشکتدا هاتوچۆ دەکەن. ئەگەر دەستپیشخەری نەکەیت لە بارگاویکردنەوەی میشکت، ژیان بارگاوی دەکاتەوە.

٢.هەبونی بیرۆکەی پلانێکی بێوێنە. دەستدەکەین بە نیگەران بونو شیکردنەوەی لەڕددەبەدەری بارودۆخەکان، کاتێک کە بیرۆکەی پلانێکی نایاب و داڕێژراومان نییە بۆ ژیانمان. چەند ئامانجێکی تەواو ڕون دابنێ و پاشان پلانێکی نایاب دابنێ کە چۆن بگەی بە ئامانجەکانت. دوابەدوای پلانێکی نایاب دەست بەکاربە. دەستبەکاربون بەرەو بەدەستهێنانی ئامانجە بەبەهاکان یارمەتیدەر دەبیت بۆ نەمانیسترێس و هەستێکی تەواو چێژبەخشت پیدەبەخشێت.

٣.هەموو ڕۆژیک شتێک بکە کە بتترسێنیت. ژیانکردن لە زۆنی ئارامی خۆماندا باشترین ڕیگەی ژیان نییە. ئەنجام نەدانی ئەو کارانەی کە وات لێدەکات بترسیت دەبێتە هۆی زیادبونی ئەو ئەگەرەی کە ترسەکەت لە جاران گەورەتر  بێت و پانتایی هەمو ژیانت داگیر بکات. دەکرێ شتێکی زۆر بچوکیش بێت بەڵام دەبێت ڕۆژانە لانی کەم کاریک ئەنجام بدەیت کە ببێتە هۆی ترسانت. لە زۆنی ئارامی خۆت وەرە دەرەوەو هەوڵ بدە کار لەسەر ئەوە بکەیت کە چۆن ئاسودە بیت لەگەڵ بارودۆخە ترسناکەکان. کاتێک کە ئەو خووەت ڕێکخست کە ڕۆژانە کاریک ئەنجام بدەیت کە بتترسینێت، وردە وردە بوێریت  زیاد دەکات.

وه‌رگێڕان: ته‌نو هێلین


سەرچاوە: سایتی Entrepreneur

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    چیرۆکێکی تاڵ.. لەو کاتەى لە ئێران بەدیل گیراوە کەسوکارەکەى لە هەڵەبجە کیمیاییباران کراون

  • پێش 4 هەفتە

    ئەمریكا.. چوار کەس لە 90 چركەدا بایی دوو ملیۆن دۆلار زێڕیان دزی

  • 02/08/2025

    لە بەریتانیا (محەمەد) یەكەم ناوە بۆ منداڵان و ناوى (یەحیا)ش هەڵكشاوە

  • 02/08/2025

    پیاوێکی ١٠٣ ساڵەی قەزای سەیدسادق، ٧٠ ساڵە خزمەتی مزگەوت دەکات

  • 28/07/2025

    جووتیارێكی خورماڵ قەڵەمی تووتڕكی چاندووە و بیرۆکەکەى سەرکەوتوو بووە

  • 25/07/2025

    ئامێرێك پەرەپێدراوە كە لە وشكترین بیابانەكانیشدا ئاو لە هەواوە بەرهەم دەهێنێت

  • 19/07/2025

    دوای 20 ساڵ مانەوەى بەبێهۆشی، شازادەکەى سعودیە کۆچی دوایی کرد

  • 27/06/2025

    چین.. درۆنێك بە قەبارەی مێشێك دروستكرا و كامێرای بچووكی تێدایە

سەرەتا