پێش 1 هەفتە 60 جار خوێنراوەتەوە

نۆ ڕێگای به‌كارهێنانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، ژیانمان باشتر ده‌كات

په‌یام

مۆبایلە زیرەکەکان ژیانمان باشتر دەکەن بە شێوەیەک بیریشمان لێنەکردۆتەوە، من تەنها لێرەدا نۆ ڕێگای سەرنجراکیشی مۆبایلە زیرەکەکان باسدەکەین کە جیهان دەگۆڕن بەرەو باشتر.

مۆبایلە زیرەکەکان دەتپارێزن، تەنانەت ئەگەر تەنیاشبیت
گەڕانەوە بۆ ماڵەوە بە تەنها لە شەودا، بەناو بەشێکی خراپی شارەکەدا بەو ئاستەی ١٠ ساڵ پێش ئیستا مەترسیدار نییە، سوپاس بۆ ئامێری گیرفانی کە هەمیشە  لەگەڵتن. بۆ پارێزگاری زیاتر وبەرنامەی دڵنیای کەسی وەک bSafe.

مۆبایلەکان زیرەکەکان دەتوانن بومەلەرزەکان دەستنیشان بکەن
 مۆبایلە زیرەکەکەت سیستمی مایکرۆئەلیترۆ مێکانیکەڵی تێدایە کە بەڕێڕەوێک دەجوڵێت و بە جالانەوەت شوێنەکە جێدەهێڵێت و نەخشەکەت دەپارێزێت بەرەو شوێنی مەبەست، بەڵام زاناکان بۆیاندەرکەوتووە کە ئەم هەستەوەرە ئەلیکترۆمەترانە  دەتوانن بە وردی ئەو بومەلەرزانە  دیاری بکەن کە لەسەروو ٥پلەوەن  کاتێک دەکەوێتە ناوەندی بومەلەرزەکەوە.

مۆبایلە زیرەکەکان وێنای جیهانێکی پێشکەوتوو دەکەن
کۆمپانیایەک بەناوی eyeNETRA (NetraG) داهێناوە، هاوپێچێکی ٢$ ی مۆبایلی زیرەکە کە کاتێک بە بەرنامەی مۆبایلەکەوە دەلکێت، دەتوانێت بە وردی دووربینی، نزیکی، ئەستیگماتیزم، ڵێڵبونی پەیوەست بە تەمەن، و ماوەی بینینی بیلبیلەی چاو بپێوێت. بەپێ وتەی کۆمپانیاکە ٢.٤ ملیار خەڵک پێویستان بە چاویلکە هەیە بەڵام ناتوانن دەستیان بگات بە ئامێرەکانی پشکنین  یان پشکنینی گران بەها بکەن NetraG ئەمە دەگۆڕێت.

مۆبایلە زیرەکەکان مۆبایلی پزیشکی بەرهەمدەهێنن
  بەرنامەکانی وەک Doctor on Demand  کە چەندین  پزیشکی لیهاتوو ڕاستەو خۆ دەهێنیتە سەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکە ت، تەنانەت ئەگەر لە سوچێکی ژورەکەتدا خۆت شاردبێتەوە سوپی مریشکت پێبێت. بەڵام  ئاسانکاری مۆبایلی زیرەک تەنها بۆتۆ نییە : پڕۆفیسۆر هارڤارد جۆرج وایتلایدز پەرەی بە پارچەیەک کاغەزدا کاتێک خوێنی بەردەکەوێت قالبێکی ڕەنگاو ڕەنگ دروست دەکات کە نەخۆشیەکانی وەک HIV، مەلاریا، سیل، و جگەر دەستنیشان دەکات. پارچەکە ئەنجامەکان پیشان دەدات بۆ ئەوەی پزیشک لەسەر ئامێری مۆبایل بیبینێت و دەست نیشانی بکات.

مۆبایلە زیرەکەکان هەمیشە لە پشت ڕووداوەکانن
مۆبایلە زیرەکەکان لە هەموو شوێنێکن ، ئەوە شتێکی باشە لە حاڵەتی لە ناکاو. نوسەرەکان دەتوانن تۆڕەکە دابگرن بۆ ئاگادارکردنەوەی حاڵەتەکان، وەک ئاگادارکرنەوەی کەش وهەوای سەخت یان ئاگادارکردنەوەی گرنگ (ڕفاندن). هەروەها مۆبایلە زیرەکەکان لە کارەساتەکاندا بە سودن وەک بومەلەرزەکەی٢٠١١ی ژاپۆن، لە کاتی  پەیوەندی کردن بە بەکار‌هێنەران (هێڵی وشکانی کەم بوو)و ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەکاردەهێنرا.

مۆبایلە زیرەکان بیرکردنەوەمان دەگۆڕن
توێژەران بۆیان دەرکەوت کە مۆبایلە زیرەکەکان ئەو جۆرە گۆڕانکاریە یاریانەن کە لە ڕاستیدا شێوازی بیرکردنەوەی مێشکمان دەگۆڕن.چونەژورەوەی بەردەوام بۆ داتابەیس و بزوێنەرەکانی گەڕان شێوەی کارکردنی میمۆریمانی گۆڕیووە . لەجیاتی ئەوەی کە زانیاریەکانمان بیربێتەوە بیرمانە کە چۆن بگەرێین بەدوای زانیاریەکە. 

مۆبایلە زیرەکەکان یارمەتی خەڵک دەدەن بۆئەوەی  چارەسەری نەخۆشیەکان و بێتواناکان بکەن
نەخۆشکەوتن هیچ خۆش نییە , بەڵام نەخۆشکەوتن لە سەدەی مۆبایلی زیرەکدا بە شیوەیەکی زۆر زیاتر باشترە.ئەم بەرنامانە بۆ هەموو نەخۆشیەک دەبن : ڕێکخستنی نەخۆشیەکان, فێرکردنی قسە کردنی بێتواناکان, فێرکردنی زمانی نیشانە. بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن دەستەکانیان بەکاربێنن, مۆبایلی ئەندرۆیدی هەیەکە پیویستی بە دەست نییە بەناوی Sesame Enable, بۆ هەرکەسیک دەتوانێت بە جیهانی دەوروبەری خۆی پەیوەست بێت.

مۆبایلە زیرەکەکان زانیاری بۆ جیهانێکی گەشەسەندوو بەدەستدەهێنن
مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان لەوانەیە نایاب بێت وەک جێگرەوەی کتیبی خوێندن, بەڵام لەڕاستیدا ئەم ستراتیژییە  پارەی قوتابخانەکان پاشەکەوت  دەکات. هۆیەکەى ؟ بۆ تێچونى چەند کتێبێکى جێگیر ,  قوتابیان دەتوانن بەهای تەواوی  زانیاری جوڵەیی ئینتەرنێت لە ئامێری مۆبایلدا بە دەست بهێنن.

مۆبایلە زیرەکەکان کات دەپارێزن
بە پێی لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن کارلیکی هارێس ، ئاسانی بەرنامەکانی مۆبایلی زیرەک خەلک دەپارێزن  بە تیکرای ٢٢ رۆژ.  راستە پشکنینی ئیلێڵەکت، دانانی خستە ، بازاڕیکردنی سەو زەو میوە ، ناردنی نامە بۆ هاوڕێکانت هەموو ئەمانە لە یەک شوێندا بە نزیکەی  مانگێکی زیاترت هەیە لە کاتی پشودا بەبەراورد بە ساڵانی ١٩٩٠کان. تێبێنی ئەوە بکە (کات پاشەکەوت کردن) مەرج نیە مانای (بەرهەم دارتر بوون) بێت .

وەرگێڕانی: شانیا سعدون ، سوهام سلام

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 1 هەفتە

    تایبەتمەندیەکانی زنجیرەی ئایفۆن 13 ئاشکرا کرا

  • پێش 1 هەفتە

    نۆ ڕێگای به‌كارهێنانی مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان، ژیانمان باشتر ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    مایكرۆسۆفت 174 هه‌زار كارمه‌ندی به‌ 200 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كات

  • پێش 2 هەفتە

    به‌هۆی زۆر به‌كارهێنانی ئامێره‌ ته‌كنه‌لۆژییه‌كانه‌وه‌، ڕێژه‌ی به‌كارهێنانی چاویلكه‌ زیادیكردووه‌

  • پێش 3 هەفتە

    ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی كەشتیوانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات

  • پێش 3 هەفتە

    ئەمريكا شێوازەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی کە لەلايەن رووسياوە بەکاردێت ئاشکراکرد

  • 11/06/2021

    چین چوار مانگی دەستكردی رەوانەی بۆشایی ئاسمان كرد

  • 07/06/2021

    واتسئاپ هاک دەکرێت؟

سەرەتا