10/07/2021
406 جار خوێنراوەتەوە
مایكرۆسۆفت 174 هه‌زار كارمه‌ندی به 200 ملیۆن دۆلار خه‌ڵات ده‌كات
پەیام
كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئه‌مریكی بڕی 200 ملیۆن دۆلار وه‌ك به‌خشش به كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه‌ی ده‌دات.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هه‌ر كارمه‌ندێك بڕی 1500 دۆلاری ئه‌مریكی به‌ر ده‌كه‌وێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی مایكرۆسۆفت له به‌رانبه‌ر ئه‌و مه‌ترسییانه‌یه كه كارمه‌ندانی كۆمپانیاكه له كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا ڕووبه‌ڕوویان ده‌بووه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ی مایكۆرسۆفت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دیارییه بۆ كارمه‌نده‌كانیان بۆ یه‌ك جاره و سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی كۆمپانیاكه، له نێو ئه‌مریكا و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش ده‌گرێته‌وه.
كۆمپانیای مایكرۆسۆفت، 175 هه‌زار كارمه‌ندی هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، پێدانی ئه‌م بڕه پاره‌یه كه 200 ملیۆن دۆلاره، به قازانجی دوو ڕۆژی كۆمپانیاكه ده‌خه‌مڵێندرێت.
ساڵی رابردووش، كارمه‌ندانی كۆمپانیاكانی فه‌یسبووك كه ژماره‌یان 45 هه‌زار كه‌سه، به 1000 دۆلار و كۆمپانیای ئه‌مازۆنیش به 300 دۆلار بۆ هه‌ر كارمه‌ندێك، خه‌ڵات كران.
پێشتریش كۆمپانیای (پی تی) به‌ریتانی بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان، كه ژماره‌ی كارمه‌نده‌كانی 60 هه‌زار كه‌سن، هه‌ر یه‌كه‌یانی به دوو هه‌زار دۆلار خه‌ڵات كرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە