09/07/2021
907 جار خوێنراوەتەوە
شاری نغرۆبووی ناو دهریای (بایا)، بووهته ناوهندێكی توێژینهوهی مێژوویی
پهیام
چەندین شاری ژێرئاوكەوتوو لێرە و لەوێ لە جیهاندا دۆزراونەتەوە كە جگە لە رەهەندی شوێنەوارناسی و لە رەهەندی گەشتیاریشەوە گرنگییان هەیە، یەكێك لەو شارانە، شاری نغرۆ بووی دێرینی (بایا)یە كە لە قووڵایی دەریادا خۆی حەشارداوە و لە ئێستادا بووەتە ناوەندێكی توێژینەوەی مێژوویی و وەك هۆكارێكیش بۆ راكێشانی گەشتیار كراوەتە پاركێكی شوێنەواری لە ژێر دەریادا و ساڵانە هەزاران كەس سەردانی دەكەن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە