پێش 1 هەفتە 173 جار خوێنراوەتەوە

کلوپ نازناوی جامی سۆپەری ئەوروپی بۆ یەکەمجار لە ژیانیدا بردەوە

پەیام سپۆڕت 

یۆرگن کلوپی ئەڵمانی و ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپووڵی ئینگلیزی لە چنینەوەی دەستکەوتەکانی بەردەوامە و توانی نازناوی جامی سۆپەری ئەوروپی لەسەر حسابی یانەی چێڵسی بباتەوە.

لە یاریگای ڤۆداڤۆفی تایبەت بە یانەی بێشکتاشی تورکی هەردوو یانەی لیڤەرپووڵی پاڵەوانی چامپیۆنس لیگ و چێڵسی پاڵەوانی یۆرۆپا لیگ رووبەرووی یەکبوونەوە، سەرەتایی لە گێمی یەکەم و لە خولەکی 36دا جیرۆد گۆڵی یەکەم و پێشکەوتنی چێڵسی تۆمار کرد، بەڵام لە خولەکی 48ی گێمی دووەمدا مانێ ئەنجامەکەی یەکسان کردووە، لە گێمی یەکەمی زیادکراویشدا و لە خولەکی 94دا مانێ گۆڵی دووەمی بۆ ریدز زیادکرد، بەڵام حەوت خولەک دواتر جۆرینیۆ بە لێدانی سزا ئەنجامەکەی بۆ بلوز یەکسانکردەوە و یارییەکە گەیشتە لێدانە یەکلایکەرەوەکان.

لە لێدانە یەکلایکەرەوەکانیشدا بەئەنجامی 5  بە 4 لیڤەرپووڵ بردنەوەی نووسییەوە و نازناوی خامی سۆپەری ئەوروپیان بۆ ساڵی 2019 بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    لیستی یاریزانەکانی یۆڤانتۆس بۆ یەکەمین یاری کاڵچۆ ڕاگەیاندرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕاهێنەری ئەرسیناڵ دوو یاریزانی یانەکەی جواب دەکات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە دەستبەرداری بوسکێتس دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لەبارەی ڤارەوە وەڵامی گورادیۆلا دەداتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ هەموو شتێکی سەبارە بە پەیوەندی نێوان خۆی و مێسی ئاشکرا دەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوکاکۆ نهێنی جێهێشتنی مانچستەر یونایتد ئاشکرا دەکات

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئادریان نهێنییەکی شەوی جامی سۆپەری ئەوروپی دەدرکێنێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سزاکەی مۆدریچ ڕاگەیاندرا

سەرەتا