02/07/2021
344 جار خوێنراوەتەوە
ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی كەشتیوانی خاوەن پێداویستیی تایبەت ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان دەكات
پهیام
جۆزیف
ئاشباخەر سەرۆكی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمانی ئەوروپا رایگەیاند: ئاژانسەكە هیوادارە یەكەم
كەشتیوانی ئاسمانی خاوەن پێداویستی تایبەت دابمەزرێنێت و ڕەوانەی بۆشایی ئاسمانیان
بكات.
وتیشی
كاتێك ئاژانسەكە ئاگادارنامەكەی بڵاوكردەوە بە سەدان كەس داواكارییان بۆ ئاژانسی بۆشاییی
ئەوروپا ناردووە. لە ئێستا ئەو ژمارەیە بۆ 22 هەزار داواكاری بەرز بووەتەوە.
ئاژانی
بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا 22 وڵاتی ئەورپی ئەندامی ئەو دامەزراوەیەن و بەم پلانەشی دەیەوێت
هێزی نوێ لە كەرتە جۆراوجۆرەكانیدا بۆ فراوانكردنی بەرنامەكانی بۆشایی ئاسمان ڕابكێشن .
جۆزیف
ئاشباخەر سەرۆكی ئاژانسی بۆشاییی ئاسمانی ئەوروپا ئاماژەی بە گرنگی ئەم هەنگاوەی
دامەزراوەكە كرد لە ناردنی كەشتیوانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ بۆشایی ئاسمان،
ئاماژەی بەوەش كرد كە ئەمە یەكەم جارە ئەركێكی لەو شێوەیە جێبەجێ دەكرێت، جەختیكردەوە
ئاژانسەكە ئەو پەیامە بدات كە بۆشایی بۆ هەمووان
گونجاوە و هیچ سنورداركردنێك نییە.
ئاژانسی
بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا بە كەشتی ئاسمانی (ئاریان) لە ڕابردوویەكی دوورەوە پێشەنگی
بەرنامەكانی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان بووە، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا لە كۆمپانیا
تایبەتەكانی دیكە كە ملیاردێرەكانی ئەمریكا لە بواری بۆشایی ئاسماندا پێشەنگایەتیان
دەكرد، ڕووبەڕووی ڕكابەرییەكی توند بووەتەوە.
یەكێك
لە ئاستەنگە گەورەكانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا ئەو بووجە كەمەیە كە لەبەردەستیدایە
. بووجەی حەوت ملیار یۆرۆیی دامەزروەكە كە نزیكەی یەك لەسەر سێی بووجەی ئاژانسی
ناسای ئەمریكایە، سنووری كار و چالاكییەكانی دامەزراوەكەی سنووردار كردووە و ئەمەش
وایكردووە لە دامەزراوەكانی دیكەی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان دوا بكەوێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە