3 رۆژ پێش ئێستا 84 جار خوێنراوەتەوە

په‌رله‌مانتارێكی عێراق: پاره‌ی دزراوی عێراق تا ئه‌مریكای باشوور ڕۆیشتووه‌

په‌یام

په‌رله‌مانتارێكی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌ دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه‌ زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار به‌ نایاسایی براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ و، پاره‌ی دزراوی عێراق تا ئه‌مریكای باشوور ڕۆیشتووه‌. 

ڕیاز مه‌سعوودی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی سائیروون، ده‌ڵێت "100 بۆ 150 ملیار دۆلاری عێراق له‌ دوای ساڵی 2003 به‌ قاچاخ براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ش كه‌ حكوومه‌تی عێراق بێئاگایه‌ لێی، به‌ ناوی ده‌زگای هه‌واڵگری و ناو و ژماره‌ی نهێنی، له‌ ڕیزی پاره‌ی به‌ قاچاخ براوی پێش 2003 تۆمار كراوه‌". 
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، زۆرینه‌ی پاره‌ی دزراوی عێراق له‌ سه‌رده‌می جه‌ی گارنه‌ر و پۆڵ بریمه‌ردا نێردراوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. 
هه‌روه‌ها تیشكی خستووه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئاڵتوونی زۆر له‌ بانكه‌كاندا دزراون و، پرۆسه‌كانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌یش هه‌یه‌ كه‌ بڕه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 100 ملیار دۆلار. 
ڕیاز مه‌سعوودی ده‌ڵێت، گه‌وره‌یی قه‌باره‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه‌ دزراون و ئاشكرانه‌بوونی شوێنی هه‌ڵگرتنیان، وای له‌ په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌ كه‌ بڕی 10 ملیۆن دۆلار وه‌كو خه‌لێت به‌ هه‌ر كه‌سێك ببخشێت كه‌ حكوومه‌ت له‌ شوێنه‌كه‌یان ئاگادار بكاته‌وه‌. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا له‌لایه‌ك سزای ئێران ده‌دات و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ داوای دانوستان ده‌كات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌پارێزگای هاتای توركیا له‌ناو ئۆتۆمبێلێكدا دەستبەسەر ٤٠ كیلۆگرام تلیاك گیرا

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ڕۆژانی جەژنی قورباندا نزیكەی 124 هەزار هاووڵاتیی سووریا ئاوارەبوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆك وەزیرانی عێراق: هیچ فڕۆكەیەك بۆی نییە بەسەر ئاسمانی وڵاتدا بسووڕێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پاش هه‌ژده‌ ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی ئاك پارتی، هه‌وڵی دروستكردنی حیزبێكی نوێ هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ ئێران فڕۆكه‌یه‌كی فێركاری كه‌وته‌خواره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕاوێژكارێكی سه‌رۆككۆماری عێراق: ڕوفاتی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌نفالكراوه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته‌ به‌غدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش: ڕاستترین سیاسه‌ت بۆ توركیا ئه‌وه‌یه‌ له‌گه‌ڵ كوردانی سووریا گفتوگۆ بكات

سەرەتا