02/07/2021 469 جار خوێنراوەتەوە

ئەمريكا شێوازەکانی هێرشی ئەلیکترۆنی کە لەلايەن رووسياوە بەکاردێت ئاشکراکرد

په‌یام

ئاژانسەکانی ئاسایشی ئەمریکا و بەریتانیا، ئەوەیان بڵاوکردەوە کە شێوازی ئەو ھێرشە ئەلیکترۆنییانەی کە کراوەتە سەر پرۆگرامی کۆمپیوتەرەکانی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی وزە و کۆمپانیا زەبەلاحەکانی دیکە لەلایەن رووسیاوە ئەنجامدراوە.

لەو بەڵگەیەی کە لەلایەن ئاژانسی ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریکا (NSA)وە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ھێرشی سەر خزمەتگوزاری ھەوریی سەدان دامەزراوەی حکوومی، کۆمپانیاکانی وزە و چەندین کۆمپانیای نێودەوڵەتی کە بە شێوازی "ھێزی گەورە" ناسراوە، ئەوە دەستنیشانکراوە کە ئەو شێوازەیە کە ھاکەرە رووسییەکان بەکاریدەھێنن.

بەڵگەکە جەختی لەوە کردەوە کە بەشێکی گرنگیی ھەوڵەکانی ھێرشە ئەلیکترۆنییەکان، خزمەتگوزاری ھەوریی بەرنامەی مایکرۆسۆفت ئۆفیس ٣٦٥ کردووەتە ئامانج و ئەوەشی ئاشکراکرد کە ھاکەرەکان بەدوای دابینکەری خزمەتگوزارییە ھەورییەکانی دیکە و ئیمەیلەکانەوەن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی ئەلیکترۆنیی NSA، رۆب جۆیس، لە راگەیەندراوێکدا، گوتی، "لە ھێرشەکانی ھێزی گەورە، ھاکەرەکان بۆ ئەوەی بتوانن بچنە ناو ماڵپەڕەکانەوە، تێپەڕوشەی جۆراوجۆر پێشبينيكراو بەکاردەھێنن".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش 3 هەفتە

    سوپای ئەمریكا ئامیری دۆزینەوەی درۆن و سیگناڵەكان بۆ سەربازانی دابین دەكات

  • 08/08/2026

    دەستەی میدیا و پەیوەندییەكانی عێراق: ستارلینك نابێتە جێگرەوەی ئینتەرنێتی ئاسایی

  • 28/07/2026

    ئاسیاسێڵ پێنج خەڵاتی جیهانى بەدەستدەهێنێت

  • 11/05/2026

    ئاسیاسێڵ و پلاتفۆڕمی 1001پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەكەن

  • 19/04/2026

    لەگەڵ هەر ڕووداوێكدا سەكۆكانی سۆشیال میدیا لە هەرێم دەبنە هۆی چەواشەكاری

  • 09/04/2026

    ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی G5 بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراق ڕادەگەیەنن

  • 20/01/2026

    ئاسیاسێڵ و ڕێکخراوی نیوزسۆشیاڵ؛ یەکەمین سیستەمی نیشتیمانی بۆ ژیریی دەستکرد ڕادەگەیەنن

  • 29/11/2025

    كاریگەرییە مەترسیدارەكانی زیرەكیی دەستكرد لەسەر نەخۆشانی دەروونی

سەرەتا