پێش 1 هەفتە 80 جار خوێنراوەتەوە

سوپای توركیا تۆپباران و بۆردوومانی ژماره‌یه‌ك گوندی ناحیه‌ی سیده‌كانی كرد

په‌یام

سوپای توركیا تۆپباران و بۆردوومانی ژماره‌یه‌ك گوندی ناحیه‌ی سیده‌كانی كرد و، به‌وهۆیه‌وه‌ ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

جارێكی دیكه‌ سوپای توركیا به‌ تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی هێرشی كرده‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك گوند له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان. 
له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌دا ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و، ڕووبه‌رێكی زۆری پووش و پاوان و دارستان سووتاوه‌، به‌لێم زیانی گیانیی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه‌. 
تۆپباران و بۆردوومانه‌كان له‌ دوای كاتژمێر نۆی به‌یانی ده‌ستیان پێ كردووه‌ و، چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بوون. گونده‌كانی خه‌لیفان و، لێلكان و سیران و سنووری خواكوڕكی له‌ ناحیه‌ی سیده‌كانیان كردووه‌ته‌ ئامانج. 
به‌هۆی بۆردوومانی به‌رده‌وامی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌، ژماره‌یه‌كی زۆری گونده‌كان چۆڵ كراون و دانیشتووانه‌كه‌ی ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵی خۆیان. ?

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    دوو كوڕ و كچێك لە زێی بچووك‌و بەنداوی سماقوڵیدا خنكان

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    "هۆكاری گرانبوونی مریشك، پشتیوانی نه‌كردنی حكومه‌ته‌ له‌ خاوه‌ن كێڵگه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كان"

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حكوومەتی هەرێم مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی له‌ به‌غدا وه‌رگرت ومووچەی مانگی پێنجی پێ‌ تەواو دەكات

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ژمارەیەكی دیكە لەو كەسانەی تەواوی قورئانی پیرۆزیان لەبەركردووە، ڕێزیان لێ نرا

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    حەشدی شەعبی بانگەشەی بەئامانجگرتنی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    محه‌مه‌د فه‌تاح سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی چاوێك و هه‌ردوو ده‌ستی؛ له‌ژیان دانه‌بڕاوه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وه‌قفی شیعی هه‌وڵی‌ ئه‌وه‌ ده‌دات موڵكه‌كانی سه‌ر به‌ وه‌قفی سوننی له‌ مووسڵ، بكات به‌ ناوی خۆیه‌وه‌

سەرەتا