01/07/2021
844 جار خوێنراوەتەوە
نزگه‌ره له چییه‌وه دروست ده‌بێت و چۆن چاره‌سه‌ری بكه‌ین؟
نزگه‌ره چییه و هۆكاری درووستبوونی چیه؟
له ڕووی زانستییه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گرژبوونی خۆنه‌ویستی ناڕێكی ناوپه‌نچك، ناوپه‌نچك ماسولكه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له نێوان گه‌ده و سورێنچکدا هه‌ردوو سكه كه‌لێن (بۆشایی سك) و سنگه كه‌لێن (بۆشایی سنگ)ی مرۆڤ له یه‌كتری جیا ده‌كاته‌وه، ئه‌م گرژبوونه‌ی ناوپه‌نچك وا ده‌كات هه‌وای ده‌ره‌وه به خێرایی بێته ناو ده‌م و بۆری هه‌وا به‌ڵام هه‌واكه ڕێگری لێ ده‌كرێت له لایه‌ن ده‌نگه ژێییه‌كان و زمانه‌ی زوڕنایی سه‌ر بۆری هه‌وا ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ده‌نگه درووست بێت كه پێی ده‌وترێت نزگه‌ره.
هۆكاره‌كانی توشبوون به نزگه‌ره:
1- خواردنی بڕێكی زۆری خۆراك به خێرایی
2- هه‌ڵمژینی بڕێكی زۆری هه‌وا له‌سه‌ر یه‌ك (بێ هه‌ناسه دانه‌وه)
3- جگه‌ره كێشان
4- گۆڕانی خێرای پله‌ی گه‌رمی گه‌دده به‌هۆی خواردنی خۆراكی زۆر گه‌رم یان زۆر سارد.
*چاره‌سه‌ری نزگه‌ره چییه؟
له باری ئاسایی‌دا نزگه‌ره چه‌ند چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نه‌ت، به‌ڵام هه‌ندێ جار ڕه‌نگه نزگه‌ره بۆ چه‌ند خوله‌كێك یان چه‌ند كاتژمێرێك به‌رده‌وام بێت، بۆیه پزیشكان و لێكۆڵه‌ره‌وه پزیشكییه‌كان چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌خه‌نه‌ڕوو بۆ چاره‌سه‌ری نزگه‌ره:
1- كه‌وچكێك شه‌كر له‌سه‌ر زمانت دابنێ و وازی لێبێنه بتوێته‌وه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی هێمن كردنه‌وه‌ی جوله‌كانی له‌ش.
2- فووكردنه ناو میزه‌ڵانێك به خێرایی
3- خواردنه‌وه‌ی په‌رداخێك ئاو
4- هه‌ناسه‌ت بگره (هه‌ناسه مه‌ده) و تا ده (١٠) بژمێره
ئا: محمد به‌رزنجی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە